
منداڵێکی تووشبوو بە ڤایرۆسی وەرزی. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەهۆی پەتای سکچوون و ڕشانەوە، تەنیا لە دوو مانگی ڕابردوو لە سلێمانی و دهۆک زیاتر لە هەزار منداڵ لە نەخۆشخانە خەوێندراون چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە. "پێشبینی دەکرێت بۆ مانگی حەوت ژمارەکە بەرزتر ببێتەوە".
وێنە گەورەکە: پەتای سکچوون و ڕشانەوە پەتایەکی وەزرییە، ساڵانە لە وەرزی گەرمان دووچاری منداڵان دەبێت، ڕێژەی تووشبوون لە پارێزگایەک بۆ پارێزگایەکی دیکە جیاوازە، بەڵام لە نەخۆشخانەکان دەرمان و چارەسەری پێویست هەیە لەکاتی بڵاوبوونەوەی پەتاکە منداڵان چارەسەری پێویست وەردەگرن.
لێدوانە فەرمییەکان:
- د. کۆیان زاهێر هەورامی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید جەمال تاهیری منداڵان لە سلێمانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە مانگی پێنجی ئەمساڵ 350 منداڵ بەهۆی پەتای سکچوون و ڕشانەوە داخلی نەخۆشخانە کراون و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە، لە مانگی شەش ژمارەکە بەرزبووەتەوە بۆ 450 منداڵ. "پێشبینی دەکرێت بۆ مانگی حەوت ژمارەکە بەرزتر ببێتەوە".
- د. نزار بەکر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هێڤیی منداڵان لە پارێزگای دهۆک، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە ماوەی 30 ڕۆژی ڕابردوو نزیکەی 350 منداڵ لە پارێزگای دهۆک تووشی سکچوون بوون، "ڕۆژانە نزیکەی 12 منداڵ سەردانی نەخۆشخانە دەکات".
لەلایەکی دیکەوە: د. سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "ئەمساڵ تائێستا هیچ زەنگێکی مەترسیدارمان بۆ نەهاتووە سەبارەت بە پەتای سکچوون و ڕشانەوەی منداڵان، بەڵام ساڵانە لە وەرزی گەرما ئەم پەتایە بڵاودەبێتەوە، بە تایبەت لەناو منداڵاندا. هاوکات دەرمان و چارەسەری پێویستیش هەیە لە نەخۆشخانەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەتای سکچوون و ڕشانەوە دووچاری منداڵان دەبێتەوە کە جۆرە ڤایرۆسێکە بەناوی (ڕۆتا ڤایرەس) لەڕێگەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و خواردنەوەی ئاوی پیس و خواردنی سەوزە و میوە کە بە ئاوی پیس بەرهەم هاتبێت، تووشی منداڵان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






