دێرەزوور؛ لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا چەندین کەسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران دەستگیرکران
- هەواڵ
- 7 تەممووز

دیمەنی یەکێک لە دەستگیرکراوەکان. وێنە؛ وەزارەتی ناوخۆی سووریا
ئاڤا نیوز
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای دێرەزوور ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بەرفراوانیان لە شاری ئەلبوکەمال و دەوروبەری ئەنجام دا، لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا زیاتر لە 50 داواکراویان دەستگیرکرد، کە لەنێویاندا ژمارەیەک کەسی پەیوەست بە سوپای پاسدارانی ئێران هەن.
وێنە گەورەکە: دۆخێکی ئامادەباشیی ئەمنی بەرفراوان ناوچەکانی سوریای گرتووەتەوە، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا باکوور و ڕۆژئاوا. ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ فراوانکردنی هەڵمەتی ئەمنی لە دێرەزوور و دەستگیرکردنی ژمارەیەک ئەفسەری باڵای ڕژێمی پێشوو لە ناوچە کەناراوییەکان.
لێدوانی فەرمی: " عەقید زەرار شملان، فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای دێرەزوور، لە لێدوانێکدا دوای کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنەکە ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ بەیانی، هێزەکانمان هەڵمەتێکی ئەمنی فراوان و وردیان لە شاری ئەلبوکەمال و دەوروبەری جێبەجێ کرد، کە بووە هۆی دەستگیرکردنی زیاتر لە 50 داواکراو بە چەندین دۆسیەی جۆراوجۆرەوە."
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆی سووریا تۆمەتەکان بریتین لە "هەڵگرتن و بازرگانیکردنی نایاسایی بە چەک، بڵاوکردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان و هەڕەشەکردن لە ئاسایش و سەلامەتیی هاووڵاتییان." ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە "لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ژمارەیەک کەسی پەیوەست بە سوپای پاسدارانی ئێران دەستگیر کراون."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
52 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






