ئومێد خۆشناو بۆ زیانلێکەوتووانی لەنگەی هەولێر: بەپێی توانا هاوکاریتان دەکەین
- کوردستان
- 23 ئازار

دیمەنێک لە گردبوونەوەی کاسبکارانی لەنگەی هەولێر، وێنە: مەجید غەریب
ئاڤا نیوز
کاسبکارانی لەنگەی هەولێر داوای قەرەبوو دەکەن، پارێزگاری هەولێریش بەڵێنیان پێدەدات بەپێی توانا هاوکارییان بکەن.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ شەممە بەشێک لەو کاسبکارانەی لە ئاگرکەوتنەوەکەی لەنگەی هەولێر زیانیان بەرکەوت، لەبەردەم بازاڕەکە گردبوونەوە و داوایان کرد قەرەبوو بکرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئێستا ئەوەی گرنگە و کاری لەپێشینە نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکەیە، تاوەکو هەرچی زووە کاسبکاران بتوانن بچنەوە سەر کارەکانیان، بەپێی تواناش هاوکاریی کاسبکارە زیانلێکەوتووەکان دەکەین".
لەلایەکی دیکەوە: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: " لەسەر ئەرکی حکومەت بەخێرایی کار بۆ نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکە دەکرێت، هەوڵ دەدرێت پێش جەژنی ڕەمەزان بەتەواوی نۆژەن بکرێتەوە و کاسبکاران بتوانن بچنەوە سەر کارەکانیان".
زانیاریی زیاتر: لەسەر ئەرکی حکومەت بە گوژمەی 300 ملیۆن دینار بازاڕی لەنگەی هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە، ئەو دووکانانەی سووتان بۆ ماوەی شەش مانگ لە کرێی دووکان و پارەی خۆڵ و خاشاک دەبەخشرێن.
باکگراوند: ڕۆژی چوارشەممە 28-2-2024, ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 160 دووکان زیانێکی ماددی زۆریان بەرکەوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت