تۆمەتی گەندەڵی لە کەیسی ڤاکسینی کۆرۆنا ئاراستەی سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا دەکرێت
- تەندروستی
- 7 تەممووز

ئۆرسوڵا ڤۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا
ئاڤا نیوز
بە تۆمەتی تێوەگلان لە کەیسی کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنا داوای وەرگرتنەوەی متمانە لە سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا دەکرێت.
وێنە گەورەکە: دوای ئاشکرابوونی ئاڵوگۆڕی نامەی نێوان ئۆرسوڵا ڤۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا و سەرۆکی کۆمپانیایەکی دەرمان بۆ کڕینی بڕێکی زۆر ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری ڤایزەر و دەستوەردان لە شێوازی دابەشکردنی ڤاکسینەکە، داواکارییەک پێشکەش بە پەرلەمانی ئەوروپا کراوە بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا.
بڵاوکراوەی فەرمی: ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی ئەوروپی لە ڕێگەی میدیاکانەوە داوایان لە پەرلەمانتارانی ئەوروپا کرد بۆ واژۆکردن لە سەر داواکاری وەرگرتنەوەی متمانە لە ئۆرسوڵا ڤۆن دێرلاین و بۆ ئەو مەبەستەش پێویستیان بە واژۆی 72 پەرلەمانتار هەبوو، بە پێی ڕاگەیەنراوێک لە پەرلەمانتارانی داواکار لە کۆتاییدا بە واژۆی 74 پەرلەمانتاری ئەوروپی داواکارییەک پێشکەش بە پەرلەمانی ئەوروپا کراوە و داوای دەنگدان لە سەر وەرگرتنەوەی متمانە لە سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا کرا.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ دووشەممە یەکەم گفتووگۆی پەرلەمانی ئەوروپا لەسەر ئەو پرسە بەڕێوەدەچێت و بەپێی خشتەی کارنامەی پەرلەمانی ئەوروپا ڕۆژی پێنجشەممە دەنگدانی کۆتایی لەسەر وەرگرتنەوەی متمانە لە ئۆرسوڵا ڤۆن دێرلاین ئەنجام دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن





