نزیکەی "پێنج هەزار عێراقی" لە کەمپی هۆلی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگیراون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 تەممووز

کەمپی هۆلی ڕۆژئاوای کوردستان
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، تائێستا 16 هەزار عێراقی لە کەمپی هۆلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە بۆ وڵات گەڕێنراونەتەوە و چوار بۆ پێنج هەزاری دیکەش لە کەمپەکە دا ماون، جەختیش دەکاتەوە لەوەی ڕێککەوتن لەگەڵ هەسەدە بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەمیان بەردەوامە.
وێنە گەورەکە: کەمپی هۆلی ڕۆژئاوای کوردستان گەورەترین کەمپی تایبەت بە چەکدار، ژن و منداڵی ئەندامانی ڕێکخراوی داعشە و دەیان هەزار کەسی تێدا ڕاگیراوە، عێراقیش چەندینجار بە فەرمی داوایکردووە وڵاتانی جیهان هاووڵاتییەکانیان بگەڕێننەوە و کەمپەکەش دابخرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسێکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە ڕۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەتی ڕاگەیاندووە، ڕێککەوتنی بەغدا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە چاودێری ئەمریکا بۆ گەڕانەوەی ڕاگیراوە عێراقییەکانی ناو کەمپی هۆل بەردەوامە، هەریەکە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزە ئەمنییەکانی عێراقیش گرنگی بە کۆتاییهێنان بە دۆسیەی داخستنی کەمپی هۆل دەدەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، تائێستا 16 هەزار عێراقی لە کەمپی هۆلەوە بۆ وڵات گەڕێنراونەتەوە و بەگوێرەی ئامارەکانیش چوار بۆ پێنج هەزار عێراقی لە کەمپەکەدا ماون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 10 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
44 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






