
کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی - ئاڵای عێراق (وێنەی میدیا عەرەبییەکان)
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ تورکمانستان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ هاوردەکردنی غاز، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەش تورکمانستان غازەکە دەداتە ئێران، حکومەتی تارانیش لەسەر بنەمای "قەرەبوو" غازی خۆی بۆ وێستگەکانی کارەبای عێراق دەنێرێت.
وێنە گەورەکە: لە 1ی ئەم مانگەوە ئێران هەناردەی گازی شلی بۆ وێستگەکانی کارەبای عێراق بە ڕێژەی زیاتر لە 50% کەمکردووەتەوە، ئەوەش توانای عێراقی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی نزیکەی چوار هەزار مێگاوات کەم کردەوە، لەم کاتەشدا کە پێداویستی عێراق بۆ کارەبا گەیشتووەتە لووتکە ئەو بڕیارەی ئێران بە ئاستەنگییەکی گەورە بۆ بەغدا دادەنرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕاگەیاند، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ تورکمانستان، ئەو وڵاتە غاز بۆ باکووری ئێران دەنێرێت، لە بەرامبەریشدا ئێران بە هەمان بڕ غاز بۆ عێراق ڕەوانە دەکات.
پێدراوە ڕاستەکان: ڕێککەوتنەکە لەنێوان وەزیری کارەبای عێراق و وەزیری غازی تورکمانستان واژۆکراوە، بۆ چۆنییەتی پێدانی پارەی ئەو غازەش بە تورکمانستان، ئێستا وەزارەتی کارەبای عێراق چاوەڕێی ڕەزامەندی سەرۆکوەزیرانی عێراقە، دواتریش ڕێککەوتنەکە دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە






