لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژئاوای کوردستان و دیمەشق چوار پرس گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 9 تەممووز

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا - مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەی نێوان شاندی سیاسی و سەربازیی ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی سووریا لە دیمەشق بەردەوامە و لە کۆبوونەوەکاندا چوار پرس تاوتوێ دەکرێن، لەناویاندا شێوەی دەوڵەتی سووریا لە داهاتوودا (واتە دوای قۆناغی ڕاگوزەر).
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بەسەرۆکایەتیی شاندێکی سەربازیی و سیاسی ڕۆژئاوای کوردستان گەیشتە دیمەشق و بە ئامادەبوونی نێردەی ئەمریکا، لەگەڵ سەرۆککۆمار و حکومەتی ڕاگوزەری سووریا کۆدەبێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی کوردی ئاگادار لە کۆبوونەوەکان بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەی نێوان شاندی ڕۆژئاوای کوردستان و دیمەشق شێوەی دەوڵەتی سووریا لە داهاتوودا، سروشتی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی سووریا و ئیدارەی خۆسەری، دۆسییەکانی ئابووریی و سەربازیی تاوتوێ دەکرێن.
زانیاریی زیاتر: مەزڵووم، عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە سەرۆکایەتی شاندەکەی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و هەریەکە لە ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆسەری و فەوزە یوسف و عەبدحامد مهباش - هاوسەرۆکانی شاندی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە شاندەکەدا بەشدارن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
52 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






