
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
وردەکاریی نوێ لەبارەی کارەکانی لیژنەی وەزاریی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت، کە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدراڵەوە پێکهێنراوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی پرسی هەناردەی نەوت و مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران چارەسەر نەکرا، سوودانی بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی کرد بۆ یەکلاکردنەوەی هەردوو ڕەشنووسی حکومەتی عێراق و حکومەتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە لیژنەکە یەکەم کۆبوونەوەی خۆی کرد.
زانیاریی ئاڤا: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەکی بەرپرسەوە دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، لیژنەکە هیچ وادەیەکی دیاریکراوی بۆ کۆتاییهێنان بە کارەکانی نییە، بەڵام ئەو ڕاپۆرتەی پێشکەشی دەکات، بڕیاری لەسەر دەدرێت و بۆ هەموو لایەک پابەندکەر دەبێت.
ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ڕاگەیاند: "چوارشەممە یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەکە بەڕێوەچوو و تێیدا لایەنە تەکنیکی و یاساییەکانی کێشەکە تاوتوێ کراون. هەروەها داوای کۆمەڵێک داتا و زانیاری لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان کراوە.
لە هەمان کاتدا: سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمڕۆ پێنجشەممە هیچ کۆبوونەوەیەک بەڕێوە ناچێت و لیژنەکە چاوەڕێی گەیشتنی زانیارییەکان دەکات بۆ ئەوەی لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دووەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات. دوای کۆبوونەوەی دووەم، لیژنەکە پێش ڕۆژی سێشەممە ڕاپۆرتی کۆتایی خۆی پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیران دەکات بە مەبەستی دەنگدان لەسەری.
لە کۆتاییدا جەختیشی کردەوە: "ئەنجامی ڕاپۆرتەکە پابەندکەر دەبێت، چونکە بە ڕێککەوتنێکی وەزاری و سیاسی هاتووەتە ئاراوە و لیژنەکە نوێنەرایەتیی هەموو پێکهاتە سیاسییەکانی عێراق دەکات."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی چوارشەممە، یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی وزاری تایبەت بە یەکلایکردنەوەی هەردوو ڕەشنووسی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی محەممەد تەمیم، وەزیری پلاندانان و جێگری سەرۆکوەزیران و بەئامادەبوونی نەعیم عەبودی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون، ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی، خالد بەتال نەجم، وەزیری پیشەسازی و کانزاکان، و خالد شوانی، وەزیری دادی حکومەتی فیدراڵی کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 26 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






