ئاڤا چیرۆکی کۆچبەرێکی دیپۆرتکراوەی ڕێگای ئەورووپا لە لیبیاوە بڵاو دەکاتەوە
- کوردستان
- 10 تەممووز
ئاڤا نیوز
لەدوای دەستگیرکردنیان بۆ ماوەی نزیکەی 80 ڕۆژ حەوت کۆچبەری کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەرەبەیانی پێنجشەممە 10ـی تەمموز لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتنەوە کوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک کۆچبەر لەمانگی 4ـی ئەمساڵ بەمەبەستی گەیشتن بەوڵاتانی ئەورووپا لەڕێگەی ووڵاتی میسرەوە دەچنە وڵاتی لیبیا، لەپاش 24 کاتژمێر گەیشتنیان بەلیبیا دەستگیر دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: دیاری محەممەد، یەکێکە لەو گەنجە کۆچبەرانە بە ئاڤای وت، نزیکەی 19 ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسی دابوون و ئەشکەنجەیەکی زۆر دراون، دواتر گوازراونەتەوە بۆ زیندانی دیکە و تۆمەتی ئەندام بوونی داعشیان بۆ هەڵبەستوون.
دیاری زیاتر دەڵێت، "لەزیندان 60 ڕۆژ تەنیا مەعكەڕۆنیمان پێدراوە ئەو ئاوەشی کە پێیان دەداین تەنیا بۆنی تەنەری لێدەهات و دۆخمان زۆر خراپ بوە، ئەم کۆچبەر گەنجە ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژێک لەڕۆژان بیرمان لەوە نەکردووەتەوە ئازاد بکرێین و بگەرێینەوە کوردستان".
لەلایەکی دیکەوە: باوکی دیاری دەڵێت، ''45 شەو لەکوڕەکەیان بێ هەواڵ بوون، دواتر تەنیا بۆ یەک تەلەفۆن و هەواڵ پرسینی کوڕەکەیان، 51 وەرەقەیان داوە تا یەک خولەک قسەی لەگەڵ بکەن، باوکی دیاری وتیشی، قاچاخچیەکان دەیان درۆیان لەگەڵ کردوون و هەڵیان خەڵەتاندوون، ئەو قسانەی سەرەتا کردیان هەمووی ناڕاست بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






