ئاڤا نیوز
گوندێكی سنووری كۆیە بە هۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوەوە خەریكە بەتەواوی چۆڵ دەبێت و بەڕێوەبەری ئاوی کۆیەش دەڵێت، بەهۆی کێشەی دارایی، کۆمپانیای جێبەجێكار کارەکانی پڕۆژەی دابینکردنی ئاوی ڕاگرتووە.
چیرۆکی سەرەکی: گوندی کانی کوردە لە ناحیەی ئاشتی سەر بە قەزای كۆیە ئێستا تەنیا 15 ماڵی تێدا ماوە و 15 خانەوادە بە هۆی کەمئاوییەوە گوندەکەیان بەجێهێشتووە.
لێدوانی فەرمی: جەواد ڕەسوو، دانیشتوێکی گوندەکەیە بە نەجات هەرکی پەیامنێری ئاڤای وت، تاوەكوو ئێستا زیاتر لە 15 خانەوادەی گوندەكە بەهۆی بێئاوییەوە گوندەكەیان چۆڵ كردووە و ئێستا 15 ماڵ ماون ئەگەر ئەم بێ ئاوییە چارەسەر نەكرێت، گوندەكە بەتەواوی چۆڵ دەبێت و هەموومان دەڕۆین.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەكان لە ساڵی هەشتاکانەوە سەرچاوەی ئاوی ئەم گوندە کانیاوێک بووە، بەڵام لە ساڵی 2021 ئەم کانییە وشکی کردووە و کێشەی کەمئاوی لەم گوندە سەری هەڵداوە. ئێستا لەڕێگەی تەنکەرێکی 10 هەزار لیتری بە دوو هەفتە جارێک ئاویان بۆ دابین دەکرێت، ئەمە لەكاتێكدایە كە خەڵكی گوندەكە مەڕدار و خەریکی كشتوكاڵن و پێویستی زۆریان بە ئاو هەیە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: هۆگر کەیفی، بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی ئاوی کۆیە بە ئاڤای وت، "بەهۆی کێشەی دارایی و وەرنەگرتنی شایستە داراییەکان، کۆمپانیای جێبەجێكار کارەکانی پڕۆژەی ئاوی 'ئلیاسە سووری' راگرتووە كە وا بڕیار بوو ئاو بۆ ناوچەكە دابین بكات، بۆ گەیاندنی ئاو پێویستمان بە بۆری سێ ئینج هەیە، بەڵام لەبەر بێ پارەیی ناتوانین دابینی بكەین، ئەگەر بێت و پارە بۆ كۆمپانیاكە تەرخان بكرێت بە زووترین كات ئەم گرفتە چارەسەر دەبێت".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 8 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
42 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





