
دیمەنی ناوەوەی ئەشکەوتی جاسەنە لە سەر ڕێگەی نێوان سلێمانی، دووکان
ئاڤا نیوز
هەرچەندە نزیكەی دوو هەفتەیە باس لەوە دەكرێت كە گەڕی یەكەمی پرۆسەی چەكدانانی پەكەكە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بەڕێوەدەچێت بەڵام لە دواساتدا ئاشكرا كرا كە سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ هەینی 11-7-2025، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی، پارتی کرێکارانی کوردستان لەسەر داوای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانی کراوی پەکەکە بۆ خۆ هەڵوەشاندنەوە و کۆتایی هێنان بە خەباتی چەکداریی، نزیکە 30 بۆ 40 چەکداری ئەو ڕێکخراوە لە سنووری دەڤەری پشدەر چەکەکانیان دادەنێن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ماوەی دوو هەفتەیە باس لەوە دەكرێت كە ڕێوڕەسمی چەكدانانەكە لە سنووری قەزای پشدەر لە ئیدارەی ڕاپەڕین بەڕێوەدەچێت، زیاتر باس هەریەكە لە گوندی دەروو کۆتر، گوندی دۆڵە بەفرە، گوندی تووەسوران، گوندی زوورکان دەكرا، بەڵام كەمێك پێش ئێستا شاندەی دەم پارتی و نوێنەری توركیا و عێراق و هەرێمی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان گەیشتنە سنووری گوندی جاسەنە لە ناوچەی سورداش لە پارێزگای سلێمانی و ئیدی ئاشكرا بوو كە پرۆسەكە بە دیاركراوی لە ئەشكەوتی جاسەنە بەڕێوەدەچێت.
زانیاریی پەیامنێر: ژیوار عەبدولرەحمان، پەیامنێری ئاڤا میدیا ڕایگەیاند كە ژمارەیەكی زۆر لە ڕۆژنامەنووسان و پەیامنێرانی كەناڵەكان لە هۆتێل ئاشوور لە قەزای دووكان كۆكراونەتەوە و وا بڕیارە دوای تەواوبوونی مەراسیمی چەكدانانەكە لە شاشەیەكی گەورە لە هۆتێلەكە دیمەنی ڤیدیۆیی مەراسیمەكە پەخش بكرێت و میدیاكانی جیهانیش لەم ڕێگەیەوە دیمەنەكان پەخش بكەن.
ئەمەش بزانە: جاسەنە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سورداش لە قەزای دووکانی پارێزگای سلێمانی، 50 كیلۆمەتر دوور لە سەنتەری شاری سلێمانی، ئەشكەوتی جاسەنەش دەكەوێتە دامێنی بەرزاییەكانی نەبی ئاغا لە زنجیرەچیای سارا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە






