
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
لە کاتی ئامادەکاری بۆ سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا، بەرپرسانی واشنتن پێیان ڕاگەیاندووە، پێش سەردانەکەت بۆ ئەمریکا بە لێکتێگەیشتن کێشەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکە.
زانیاریی تایبەت: یەکێک لە ئەجێنداکانی کۆبوونەوەی نێوان محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە، لە کاتی ئامادەکاری بۆ سەردانەکە، ئیدارەی بایدن بە سوودانییان گوتووە، پێش ئەوەی سەردانی واشنتن بکەیت، بە لێکتێگەیشتن کێشەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکە، بەتایبەتی پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، مووچە و بودجە.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕۆژی 15-04-2024 لەسەر بانگهێشتی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا سەردانی واشنتن دەکات و دیداری لووتکە دەکەن، بەرقەرارکردنی سەقامگیری لە ناوچەکە گەرمترین پرسی گفتوگۆکانیان دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەردانی سوودانی بۆ واشنتن، دوای سەردانی سەرۆکوەزیرانی بارزانی دێت بۆ ئەمریکا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، ئیدارەی بایدن و هەردوو پارتی کۆماری و دیموکرات لە کۆنگرێسی ئەمریکا پشتیوانی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستانی خۆڕاگر دووپات کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





