حکومەتی عێراق داوای دەستگیرکردنی هەوراز گوڵپی و سزادانی ئاڤا میدیا دەکات
- هەواڵ
- 13 تەممووز
ئاڤا نیوز
لەسەر ڕەخنەگرتن و باسکردنی کەموکوڕییەکانی لووتکەی عەرەبی و مووچەی خەڵکی کوردستان، لەلایەن حکومەتی عێراقدا داواکراوە هەوراز گوڵپی دەستگیر بکرێت و ئاڤاش سزا بدرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە بەغدا داواکارییەک بەرزکراوەتەوە داوای سزادانی ئاڤا میدیا و دەستگیرکردنی هەوراز گوڵپی، بێژەری هەواڵەکانی کاتژمێر 07:00ی ئاڤا میدیا دەکات. داواکارییەکە بە نووسراوی فەرمی لەناو ئەمیندارییەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ سەرۆکایەتی حکومەت بەرز کراوەتەوە کە کۆپییەکی نووسراوەکە لەلایەن ئاڤاوە بینراوە.
نووسراوی فەرمی: نووسراوەکە داوا دەکات لێپێچینەوە بکرێت لەگەڵ هەوراز گوڵپی و کەناڵی ئاڤا، تەنانەت داواکارییەکە باس لە دەستگیرکردن دەکات.
هۆکارە زانراوەکان: لە نوسراوەکەدا هاتووە هەوراز گوڵپی ڕەخنەی لە لووتکەی عەرەبی لە بەغدا گرتووە و وتوویەتی سەرکەوتوو نەبووە. هەوراز گوڵپی گوتبووی حکومەتی عێراق ئەم هەموو پارەیە لە لووتکەی عەرەبی خەرج دەکات، بەڵام ئامادە نییە مووچەی خەڵکی کوردستان بنێرێت کە هاووڵاتی وڵاتەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لووتکەی عەرەبی لە ناوەڕاستی مانگی پێنجی ئەمساڵ لە عێراق بەڕێوەچوو، بە شاهیدی ناوەوە و دەرەوە سەرکەوتوو نەبوو لە کاتێکدا ملیۆنەها دۆلاری تێچووە.
هەنگاوی دواتر: چەند بەرپرسی عێراق وتوویانە، "کارێکی هەڵەیە ئەگەر هەر هەنگاوێک لە دژی میدیا بگرینەبەر، کاردانەوەی کونسوڵخانە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی لێ دەکەوێتەوە، بۆ پێگەی حکومەت بەرامبەر میدیا خراپە و ئاڤاش جەماوەری زۆرە.
گۆشەیەکی دیکە: ئاڤا میدیا زانیویەتی، حکومەتی عێراق تیمێکی مۆنیتەرینگی پێکهێناوە، کوردن و عەرەبیزانی باشن، هەواڵەکانی میدیای کوردی لەناویاندا بەتایبەتی کاتژمێر حەوتی ئاڤا میدیا دەکەنە عەرەبی و دەیدەنە بەرپرسانی عێراق لە نێوانیاندا سەرۆکوەزیران سودانی. ئەگەر لە ئاڤا و میدیای کوردی هەر ڕەخنەیەک لە حکومەتی عێراق بگیرێت، تیمەکە ئاگاداریان دەکەنەوە.
پێدراوە ڕاستەکان: هەوراز گوڵپی دەڵێت ئەگەر تاوانی ئەوە بێت ڕەخنەی لە لووتکەی عەرەبی گرتووە و قسەی دڵی مووچەخۆرانی گوتووە کە مافیان خوراوە، ئەوە بە شانازی دەزانێت، هاوشێوەی ڕابردوو هەر ناهەقییەک لە کوردستان بێ یان لە ىەغدا باسی دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





