دوو ملیار دیناری دیکە بۆ گرفتەکانی کەمئاوی لە دەورووبەری هەولێر تەرخان دەکرێت
- کوردستان
- 15 تەممووز

بەشێک لە هاووڵاتییان گرفتی کەمئاوییان هەیە
ئاڤا نیوز
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی دوو ملیار دیناری دیکە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی ئاو لە دەورووبەری هەولێر، بۆ هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاوی هەولێر و دەورووبەری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە.
وێنە گەورەکە: ئەگەرچی لە سەنتەری پارێزگای هەولێر پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر تا کۆتایی ئەمساڵ دەتوانێت کۆتایی بە زۆرێک لە کێشەکانی کەمئاوی بهێنێت، بەڵام هێشتا لە دەورووبەری هەولێر هەندێ شوێن گرفتی کەمئاویان هەیە. لە پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی ئەو گرفتە و کێشەی کارەبای دەورووبەری هەولێر کرا.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە سەر ڕەزامەندى سەرۆکى حکومەت، بڕی دوو ملیار دینارى دیکە وەک فریاگوزاریى بۆ چارەسەرکردنى کەموکوڕى و گرفتەکانى ئاو لە دەورووبەری هەولێر تەرخانکرا. هاوکات لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردران کارەبای 24 کاتژمێری بۆ بیرەکانی دەورووبەری هەولێر دابین بکرێت. لەگەڵ ئەوەشدا ناوەندى قەیرانەکانى پارێزگا ڕاسپێردرا لە ڕێگەى تەنکەر ئاویان بۆ دابین بکرێت، پلانەکە بە جۆرێکە نابێ کەمترین کێشەی کەمئاوی بمێنێت.
زانیاریی زیاتر: پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە کێشەی کارەبا دەڵێت: بەڕێوەبەرایەتی کارەبای هەولێر ڕاسپێردراوە، ئەو ناوچانەی لە دەورووبەری هەولێرن بە یەکسانی کارەبای نیشتمانیان بەسەردا دابەش بکرێت و داواش لە وەزارەتی کارەبا کراوە پشکی هەولێر بۆ دابین کردنی کارەبای نیشتمانی وەک خۆی بەبێ لێبڕین دابین بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە






