لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە بە زەبری هێز خێمەی خۆپیشاندەران لە کەرکووک هەڵگیرا
- کوردستان
- 15 تەممووز

پەیکەری پێشمەرگە لە کەرکووک؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركووكەوە فەرمانی دەستگیركردن بۆ دوو لەو مامۆستایانە دەردەچێت كە ئەمڕۆ سەرپەرشتیی خۆپیشاندانەكەی شاری كەركووكیان كرد کە دژی خەرج نەکردنی مووچەکانیان لەلایەن بەغداوە بەڕێوەچوو.
چیرۆكی سەرەكی: وەك ناڕەزاییەك لەبەرامبەر خەرج نەکردن و دواكەوتنی مووچەكانیان لەلایەن بەغداوە، ئەمڕۆ سێشەممە 15-7-2025، مامۆستا و فەرمانبەرانی خوێندنی كوردی لە كەركووك لەبەردەم نووسینگەی پەرلەمانی عێراق لە كەركووك گردبوونەوە، بەڵام لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە كۆتایی بە خۆپیشاندانەکەیان هێنرا.
لێدوانی فەرمی: محەممەد جەلیل، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە كەركووك بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی كەركووكەوە فەرمانی دەستگیركردن بۆ من و هاوپیشەم (بارزان دەلۆ) دەرچووە، بەهۆی ئەوەی سەرپەرشتیی خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆمان كردووە.
زانیاریی زیاتر: دوای ئەوەی مامۆستا و فەرمانبەرانی بەشی خوێندنی كوردیی كەركووك خێمەی مانگرتنیان لەبەردەم نووسینگەی پەرلەمانی عێراق هەڵدا، لەلایەن هێزێكی ئەمنیی پارێزگاكەوە خێوەتەكە هەڵگیرا، بەمەش گرژی و ئاڵۆزی كەوتە نێوان هێزە ئەمنییەكە و بەشداربووانی خۆپیشاندانەكە.
لەلایەكی دیكەوە: چەند مامۆستایەكی بەشداربووی خۆپیشاندانەكە قسەیان بۆ ئاڤا میدیا كرد و ناڕەزاییان سەبارەت بە ڕەفتاری هێزە ئەمنییەكە دەربڕی و ئاماژەیان بە ئەوە دا كە لەلایەن هێزەكەوە بە شەق لێیان دراوە و ئازاریی زۆر دراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
52 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






