ئاڤا هەڵوێستی یەکێتی بەرامبەر کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 15 تەممووز

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی باڵای ناو مەکتەبی سیاسی یەکێتی هەڵوێستی حیزبەکەی لەبارەی کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "پێمان وایە دیالۆگ و گفتوگۆ گرنگە و لەگەڵ کشانەوە نین".
چیرۆکی سەرەکی: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 15-7-2025، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی کۆبووەوە، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی دەرئەنجامی کۆبوونەوەکەی پیرمام و هەڵوێستی حزبەکە لەوبارەیەوە.
زانیاریی ئاڤا: سەرچاوەیەکی باڵا و ئاگادار لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە ئاڤای ڕاگەیاند: هەڵوێستمان ڕوونە بەرامبەر ئەو بارودۆخەی هاتووەتە پێش، لەگەڵ بایکۆت و کشانەوە نین لە پرۆسەی سیاسیی عێراق.
دەشڵێت، پێمانوایە دیالۆگ گرنگە، دەبێت تێبگەین دۆخەکە گۆڕاوە، ئەوانەی ئێستا لە بەغدا بڕیاربەدەستن لەگەڵ ئەوانەی ڕۆژانێک لەگەڵ مام جەلال و سەرۆک بارزانی دۆست بوون و هاوخەباتمان بوون، ئێستا زۆر جیاوازن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی، بەرپرسەکەی یەکێتی دەڵێت: پێکەوە بڕیارمان دا لە دیالۆگ بەردەوامبین و بە گفتوگۆ هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان بدەین لەگەڵ بەغدا،
باکگراوند: ڕۆژی 14-7-2025، هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە پیرمام کۆبوونەوە، کۆبوونەوەکەش بۆ تاوتوێکردن و یەکخستنی هەڵوێستی کورد بوو لەبارەی ئەم دۆخەی ئێستا و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی مووچە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 17 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
51 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






