چوارچێوەی هەماهەنگی گرووپە چەکدارە شیعییەکان لە هێرشکردنە سەر کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان بێبەری دەکات
- هەواڵ
- 15 تەممووز

عامر فایز، پەرلەمانتاری عێراق و سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی
ئاڤا نیوز
چوارچێوەی هەماهەنگی کە هێزە سیاسییە شیعییە دەسەڵاتدارەکان لەخۆدەگرێت، گرووپە چەکدارەکانی لەوە بێبەری کرد کە لەپشت ئەو بۆردومانانەوە بن کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرانە سەر هەرێمی کوردستان و شارەکانی دیکەی عێراق.
وێنە گەورەکە: ماوەیەکە هێرشە درۆنییەکان بۆسەر ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان زیادییان کردووە. لە ڕابردوو دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان گرووپە توندڕەوە عێراقییەکانیان بە جێبەجێکاری ئەو هێرشانە زانییوە.
لێدوانی فەرمی: پەرلەمانتار عامر فایز، سەرکردە لە چوارچێوەکە، بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند: ئێمە سەرکۆنە و ئیدانەی کردەوەکانی کردنەئامانجی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و کردەوەکانی دیکەی لەو جۆرە دەکەین، کە هێزگەلێک لە پشتیانەوەن و دەیانەوێت یاری بە سەقامگیری و ئاسایشی عێراق بکەن و هەوڵی شەرمەزارکردنی حکومەتی عێراق دەدەن.
فایز ڕوونیکردەوە: "حکومەتی عێراق جددی دەبێت لە گەڕان بەدوای سەرچاوەی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەدا، ئێمە ڕەزامەند نەبووین و نابین لەسەر تێوەگلاندنی عێراق لە هیچ ململانێیەکی ناوچەکەدا، ئەم بابەتە کۆدەنگیی سیاسیی لەسەرە، هەروەها کۆدەنگیی گرووپە چەکدارەکانیشی لەسەرە."
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: بە گوتەی سەرکردەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی: "ئاراستەی ئێستای گرووپە چەکدارەکان لەگەڵ سەقامگیریی عێراقدایە و لەگەڵ ئەوەدان کە وڵات تێوەنەگلێنرێت لە هیچ شەڕێکی لاوەکی یان هیچ ململانێیەک لە ناوچەکەدا." جەختیشیکردەوە کە "سەرکردەی ئەو گرووپانە، چوارچێوەی هەماهەنگی و حکومەتی عێراقیشیان ئاگادارکردووەتەوە کە هیچ پەیوەندییەکیان بە بۆردوومانەکانەوە نییە کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجام دەدرێن و بە تەواوەتی لێیەوە دوورن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا ستافی دیپلۆماسی بۆ بەغدا و هەولێر دەگەڕێنێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: چاودێریی دۆخی سووریا دەکەین
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری دواکەوتنی دابەشکردنی زەوی لە سلێمانی ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورەترین پارچە بەردی هەسارەی مەریخ دەفرۆشرێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە حەوت هەزار ژوانی نێوان هاوسەران لە چاکسازییەکان بەستراون
16 تەممووز
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
14 تەممووز
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
14 تەممووز
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
14 تەممووز
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا ستافی دیپلۆماسی بۆ بەغدا و هەولێر دەگەڕێنێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: چاودێریی دۆخی سووریا دەکەین
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری دواکەوتنی دابەشکردنی زەوی لە سلێمانی ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک: کەسانی کەمدەرامەت لە خانووەکانی دەشتی بەهەشت نیشتەجێبوون
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا و ئەڵمانیا لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی قاچاخیی کۆچبەران ڕێکدەکەون