
سایمن هاریس، بەربژێری پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی ئێرلەندا
ئاڤا نیوز
پارتی فەین گەیلی دەسەڵاتداری ئێرلەندا، سایمن هاریسیان دەستنیشان کرد بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی ئێرلەندا وەربگرێت، بەمەش دەبێتە گەنجترین سەرۆکوەزیران لە مێژووی وڵاتەکەدا.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی چوارشەممە لیۆ ڤارادکار، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئێرلەندا دەستی لە کار کێشایەوە، هەر ئەمڕۆ پارتی حوکمڕانی ئێرلەندا، سایمن هاریسیان وەک بەربژێری بێ ڕکابەری خۆیان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی ئێرلەندا پێشکەش کرد.
لێدوانە فەرمییەکان: ڤارادکاری تەمەن 45 ساڵ ڕایگەیاند: "دوای حەوت ساڵ لەم پۆستە، چیتر پێموانییە باشترین کەس بم، هۆکاری وازهێنانم خودی و سیاسین".
هاریس لە کاتی دەستنیشانکردنەکەیدا بە ئەندامانی پارتەکەی ڕاگەیاند: "لە بەرامبەر ئەم متمانەیەدا، دەبێت بەوپەڕی بەرپرسیارێتی، خاکەڕایی و ڕێزەوە شەو و ڕۆژ ئارەق و فرمێسک بڕێژم و لە کاری سەخت نەوەستم".
زانیاریی زیاتر: بڕیارە پەرلەمانی ئێرلەندا لە سەرەتای مانگی داهاتوودا کە لە پشوو گەڕایەوە، ڕەزامەندیی لەسەر ئەو پرسە بدات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





