ئاڤا زانیاری لەبارەی ئەو درۆنە ئاشکرا دەکات لە نزیک کێڵگەی بای حەسەن کەوتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 تەممووز

وێنەی ئەو درۆنەی لە نزیک کێڵگەی نەوتیی بای حەسەن کەوتە خوارەوە
ئاڤا نیوز
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو لە نزیک کێڵگەی بای حەسەنی باکوور لە سنووری گوندی ماما سەر بە قەزای دوبز لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگاکە کەوتە خوارەوە. سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دوبز گوتی، درۆنەکە تەقەمەنییەکەی ناوی نەتەقیوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەرکووک ڕایگەیاند, "درۆنەکە لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی نزیک گوندی بای حەسەن کەوتووەتە خوارەوە، بەبێ ئەوەی ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی یان ماددی لێبکەوێتەوە."
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە پۆلیسی قەزای دوبز بە ئاڤای گوت، کەمێک پێش ئێستا درۆنێک لە دووریی کێڵگەی بای حەسەن کەوتۆتە خوارەوە.
ئاڤا زانیویەتی، درۆنەکە خۆی کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام تەقەمەنییەکەی ناوی نەتەقیوە، بە دروستیش لە گوندی عەزیزییە کەوتۆتە خوارەوە.
هاوکات: بە گوتەی ئەو سەرچاوە ئەمنییەی کەرکووک، "لایەنە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی جۆر و سەرچاوەی درۆنەکە، ئەوەی کە ئایا بۆ مەبەستی سیخوڕی بووە یان ڕاهێنان. ئاماژەی بەوەشکرد، "ڕووداوەکە کاریگەری لەسەر کارکردن لە کێڵگە نەوتییەکە یان دانیشتووانی ناوچەکە نەبووە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کێڵگەکانی بای حەسەن بە یەکێک لە کێڵگە نەوتییە گرنگەکانی باکووری کەرکووک دادەنرێن و ناوچەکە لە ماوەکانی پێشوودا شایەتحاڵی جووڵەی هاوشێوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراو بووە.
ئەمەش بزانە: ئەم ڕووداوە هاوکاتە لەگەڵ سێ هێرشی جیا بۆ سەر سێ کێڵگەی نەوتی لە هەرێمی کوردستان لە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕێگەی چوار درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





