بەهۆی زیادکردنی بڕگەیەکەوە پەرلەمانتارانی کورد و سوننە هۆڵی پەرلەمانیان جێهێشت
- هەواڵ
- 16 تەممووز

دیمەنی سەردانی سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمان بۆ لای دکتۆر شاخەوان بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنەکە
ئاڤا نیوز
بەهۆی زیادکردنی بڕگەی تایبەت بە یاسای حەشدی شەعبی، پەرلەمانتارانی کورد و سوننە هۆڵی پەرلەمانیان جێهێشت و بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد، و یاساکەش خوێندنەوەی دووەمی بۆ کرا.
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە دانیشتنی ژمارە دووی خۆی لە وەرزی دووەمی یاسادانان دەستپێکرد، کە بڕیاربوو لە دانیشتنەکە دەنگ لەسەر دوو پڕۆژەیاسا و خوێندنەوەی دووەم بۆ چوار پێشنیاز و پڕۆژەیاسای دیکە بکات.
چی ڕوویدا: لەسەر داوای فراکسیۆنە شیعییەکان بڕگەی خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای دەستەی حەشدی شەعبی بۆ کارنامەی دانیشتنەکە زیاد کرا و خوێندنەوەی دووەمی بۆ کرا، ئەمەش نیگەرانی لایەنە سوننی و کوردییەکانی لێکەوتەوە، جگە لە نەوەی نوێ سەرجەم فراکسیۆنەکانی دیکەی کورد هۆڵی پەرلەمانیان جێهێشت.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سەرۆکی پەرلەمان و جێگری یەکەم و سەرۆکی فراکسیونەکان سەردانی دکتۆر شاخەوان، جێگری سەرۆکی پەرلەمانیان کرد بۆ ئەوەی لە دانیشتنەکە ئامادە بن.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا ڕایگەیاند، دکتۆر شاخەوان، جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئەوەی بە سەرۆک و جێگری سەرۆک و سەرۆکی فراکسیۆنە شیعەکانی گوتووە کە ئەوان بەشداری دانیشتنێک ناکەن کە تێیدا ئەو یاسایانە تێپەڕێنرێت کە لە بەرژەوەندی ئەوان بێت و خەڵکی کوردستانیش بێ مووچە بن. هەر دوای ئەمەش ڕاستەوخۆ باڵەخانەی پەرلەمانی جێهێشت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەرلەمانی عێراق لە ڕۆژی 2025-3-24، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبی کرد. پرۆژەیاساکە لە 18 ماددە پێکهاتووە و تێیدا ڕێکخستەنەوەی حەشد، مۆڵەت، دەرماڵە، پلە بەرزکردنەوە و خانەنشینی لەخۆ دەگرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی لە دەنگدانی تایبەت یەکەمە و زۆرترین دەنگی هێناوە






