بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە چوار کەس لە ڕێگەی زەڕایەن - دەربەندیخان گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 18 تەممووز
دیمەنی ناو نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف لەقەزای شارەزوور
ئاڤا نیوز
لەسەر ڕێگەی نێوان زەڕایەن و دەربەندیخان، لە نزیک گوندی سێدارە، ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆ ڕوویدا کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار هاووڵاتی.
چیرۆکی سەرەکی: ڕووداوەکە لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و تانکەرێکدا بووە. سەرجەم سەرنشینانی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە کە پێکهاتبوون لە دوو ئافرەت، منداڵێک و پیاوێک، دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف لەقەزای شارەزوور بەئاڤا میدیای ڕاگەیاند، قوربانییەکان بریتین لە منداڵێکی تەمەن 10 ساڵان، دوو ئافرەت کە تەمەنیان لە نێوان 35 بۆ 40 ساڵیدایە، هەروەها لەگەڵ پیاوێکی تەمەن 40 ساڵ.
تەرمی قوربانییەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگ لە قەزای شارەزوور و بڕیارە دواتر ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی بکرێن بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوانانی کورد سەرکەوتنێکی مێژوویی لەسەر لووتکەی زنجیرە چیاکانی قەفقاز تۆمار دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لە هەزار و 630 قوتابخانەی سنووری هەولێر زەنگی خوێندن لێدرا