لە دەوروبەری شاری سوەیدا شەڕ لەنێوان خێلە بەدەوییەکان و چەکدارانی دروز ڕوودەدات
- هەواڵ
- 18 تەممووز

دیمەنی سوەیدا دوای شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەمڕۆ هەینی. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ هەینی، شەڕ و پێکدادان لە نێوان خێلە بەدەوەییەکان و گرووپە چەکدارەکانی پێکهاتەی دروز لە دەوروبەری پارێزگای سوەیدا ڕووی دا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد، سێ کاروانی چەکدارانی خێلەکانی عەرەبی لە پارێزگاکانی دێرەزور و حومس کە لە سەدان چەکدار پێکدێن بەرەو سوەیدا بەڕێکەوتوون بۆ پاڵپشتیکردنی خێلە بەدەوییە عەرەبییەکانی سوەیدا، مەترسی هەیە شەڕ و پێکدادانەکە تووندتر بێت.
زانیاریی زیاتر: لە ڕۆژی یەکشەممە ڕابردوو، شەڕ و پێکدادان لەنێوان خێڵە بەدەوییەکان و چەکدارانی دروز ڕووی دا، دوای سێ ڕۆژ سوپای سووریا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە چووە نێو شارەکە، بەڵام ئیسرائیل بە پاساوی پاراستنی دروزەکان بۆردوومانی هێزەکانی سوپای کرد و ناچاری کردن شارەکە جێبێڵن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە وتەی بەدەوییەکان چەکدارەکانی حیکمەت هیجری کە یەکێکە لە پیاوانی دیاری دروزەکان و لەلایەن ئیسرائیلەوە پشتیوانی دەکرێن، دەستیان کردووە بە کوشتاری خێڵەکەیان و تەنانەت ژن و منداڵی خێڵەکەشیان کوشتوون.
ژمارەکان وا دەڵێن: ئاژانسی "فرانس پرێس" لەسەر زاری سەرچاوە پزیشکییەکان ئاشکرای کرد، لە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووەوە زیاتر لە 400 تەرم گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی سوەیدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 29 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






