
وێنەیەکی بەردەم قەڵای هەولێر، کە لەسەر دیوارەکانی قەڵاکە نووسراوە "ئاو و ئاوەدانی" ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ تەواوبوونی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرایی ئاوی هەولێر، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
زیاتر لە هەفتەیەکە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی هەولێر تەواو بووە و بە شێوەیەکی ئەزموونی ئاو بۆ گەڕەکەکان بەردراوەتەوە، بەڵام لە سبەی یەکشەممەوە قۆناغی ئەزموونی کۆتایی دێت و ئیدی ئاو دەگاتە دەیان گەڕەک.
لێدوانی فەرمی: هێمن نەزیف، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پێشووتر بەڵێنمان دابوو کە بە ساڵێک هێڵێکی پڕۆژەکە تەواو بکەین، بەڵێنەکەمان بەجێگەیاند و ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک بە ئەزموونی ئاوەکە بەردراوەتەوە و گەیشتووەتە ماڵان، لەو بەشەی گەڕەکەکانی شاری هەولێر، کە بۆ قۆناغی یەکەم دیارکرابوون ئێستا 95%یان ئاوی فریاگوزاریی خێرایان پێگەیشتووە و ئەو بەشەی کە ماوە لە ڕۆژانی داهاتوو ئاویان پێدەگات.
- بە هەموو لێکدانەوە و پێوەرەکان ئەم پڕۆژەیە سێ ساڵی پێویست بوو، بەڵام هەمووان بەیەکەوە بە حکومەت و کۆمپانیا و خەڵکەوە بە شەو و ڕۆژ کارمان کرد بێ هیچ دابڕانێک و ئەوپەڕی توانامان خستەگەڕ بۆ ئەوەی بەو قۆناغەی ئێستا بگەین.
- درێژیی بۆریی پڕۆژەکە 600 کیلۆمەترە و ئێستا بە تەواوی ئامادەیە و ئاوی پێدا دەڕوات.
- دڵنیایی دەدەینە دانیشتووانی ئەو گەڕەکانەی کە لەم قۆناغەدا ئاوی پڕۆژەکەیان پێناگات کە تەنیا چەند مانگێکی کە زیاتر نابێت لە سێ مانگ، دیکە چاوەڕوان بن پڕۆژەکە 100% تەواو دەبێت و ئیدی گرفتی کەمئاوی تاوەکوو 30 ساڵی دیکە کۆتایی دێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نزیکەی 30 گەڕەکی شاری هەولێر کە دەکەونە نێوان شەقامی ڕەشکین و ڕێگای هەولێر - کۆیە، لە دەرەوەی شەقامی 120 مەتری لە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە سوودمەندن و وا بڕیارە پێش کۆتایی ئەمساڵیش 100%ی پڕۆژەکە تەواو بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە






