ڕوانگە سووری و وەزارەتی تەندروستی ئاماری دژ بەیەکی قوربانییان بڵاودەکەنەوە
- هەواڵ
- 19 تەممووز

شەڕ و پێکدانانی چەکدارانی هۆزە عەرەبییەکان و چەکدارانی دروز لە سووریا
ئاڤا نیوز
سەرەڕای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنێکی ئاگربەست لە پارێزگای سوەیدا بە نێوەندگیریی ئەمریکا، دۆخی مرۆیی لە ناوچەکە لەوپەڕی خراپیدایە و ئامارەکان سەبارەت بە ژمارەی قوربانییەکان جیاوازییەکی گەورەیان تێدایە، کە قووڵایی کارەساتەکە دەردەخات. لە کاتێکدا حکومەتی سووریا ژمارەی کوژراوان بە 260 کەس ڕادەگەیەنێت، سەرچاوەکانی دیکە ئاماژە بە کوژرانی 718 کەس دەکەن.
وێنە گەورەکە: دوای نزیکەی هەفتەیەک لە شەڕ و پێکدادانی نێوان خێڵە بەدەوییەکان و چەکدارانی دروز لە سوەیدای سووریا، دواجار، نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا، ڕایگەیاند، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، بە پشتیوانی ئەمریکا لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی تەندروستیی سووریا، پلانی فریاکەوتنی تەندروستییان کارا کردووە و تا ئێستا پێشوازییان لە 1698 بریندار کردووە کە 425 یان دۆخیان سەخت بووە. بەپێی ئاماری فەرمیی وەزارەتەکە، ژمارەی کوژراوەکانیش گەیشتووەتە 260 کەس.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دۆخی مرۆیی لە سوەیدا لەوپەڕی خراپیدایە؛ هێڵەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت بەتەواوی پچڕاون و هەموو نەخۆشخانەکان بەهۆی بۆردومانی چڕ و پێکدادانەکانەوە لەکارکەوتوون.
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی ئامارەکانی ڕوانگەکە ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە 718 کەس، ئەمەش دوای ئەوەی 19 هاوڵاتیی سڤیک، کە ژنیشیان تێدابوو، لە کۆمەڵکوژییەکی شارۆچکەی "سەهوە ئەلبەلاتە"دا لە کاتی چوونەژوورەوەی هێزەکانی حکومەتدا کوژران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 29 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






