ئیسرائیل: وتارەکەی شەرع لایەنگرییە لە 'هۆزەکان' دژی درووزەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 تەممووز

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، ڕەخنەی تووندی لە وتارەکەی سەرۆکی سووریا گرت سەبارەت بە ئاگربەستی سوەیدا و ڕایگەیاند کە وتارەکە لایەنگریی بووە لە "هۆزەکان" دژی کەمینەی دروزی.
وێنە گەورەکە: دوای نزیکەی هەفتەیەک لە شەڕ و پێکدادانی نێوان خێڵە بەدەوییەکان و چەکدارانی درووز لە سوەیدای سووریا، دواجار، نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا، ڕایگەیاند، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، بە پشتیوانی ئەمریکا لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن. ئەمڕۆش بەم بۆنەیەوە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا گوتارێکی پێشکەش کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دوای ئەوە دێت کە شەرع لە وتارەکەیدا، ئۆباڵی دەستپێکردنی تووندوتیژییەکانی خستە ئەستۆی "گرووپە چەکدارەکانی ناو سوەیدا" کە هێرشیان کردووەتە سەر "هۆزە بەدەوییەکان"، و هۆزەکانی بە "هێمای بەها بەرزەکان" وەسف کرد. هەروەها ئیسرائیلیشی بە "دەستێوەردان و بۆردوومانی ئاشکرا" تۆمەتبار کرد کە دۆخەکەی ئاڵۆزتر کردووە.
لێدوانی فەرمی: جدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند "لەم سوریایەدا، زۆر مەترسیدارە ئەندام بیت لە کەمینەیەک، جا کورد، درووزی، عەلەوی، یان مەسیحی بیت." و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە ئەرکی پاراستنی ماف و ئاسایشی کەمینەکانی سووریا لەئەستۆ بگرێت و قبووڵکردنی سووریای نوێ بە پاراستنیانەوە ببەستێتەوە.
لە هەمان کاتدا: سەرۆکایەتیی سووریا ئاگربەستێکی ڕاگەیاندووە و هێزە ئەمنییەکانی بەرەو سوەیدا جوڵاندووە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنێک کە چەند خاڵێک لەخۆدەگرێت، وەک گەڕانەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت و ڕادەستکردنی چەک.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 26 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






