دیمەنی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە سوەیدا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی چەکدارە دروزییەکان لە شاری سوەیدا بە پاڵپشتی ئیسرائیل دژی سوپاو هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی سووریا وەستانەوە، هێزە فەرمییەکان ناچار بوون لە سوەیدا بکشێنەوە. ئەحمەد شەرع هەر سوور بوو لەسەر ئەوەی کە سوەیدا کۆنترۆڵ بکات، لەژێر ناوی هێزە عەشایەرییەکان چوویەوە ناو سوەیدا.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی چەند ڕۆژێک بوو شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی دروز لە شاری سوەیدا دروست بوو، بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، حکومەتی سووریا بڕیاری ناردنی هێزی ئەمنی دا بۆ ناوچەکە، ئەمەش نیگەرانی ئیسرائیلی لێکەوتەوە و هێرشی کردە سەر سوپای سووریا.
چی ڕوویدا: سەرۆک هۆزەکانی سووریا کۆنگرەیەکیان کرد، بڕیاریان دا هەتا سوەیدا نەوەستن، هەزاران چەکدار کە هەر ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی سووریان، بەڵام جلی چەکداری هۆزەکانیان لەبەر کردووە، بە ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکانەوە بۆیاخیان دەکەن و بەرەو سوەیدا بەڕێ دەکەون.
چەکدارە دروزەکان ترسان ئەم هەموو چەکدارە بەرەو شارەکەیان دەڕۆن، و نزیک بوونەتەوە لێیان، ناچار ئاگربەست و ڕێککەوتنیان ڕاگەیاند، داوایان لە حکومەت کردەوە با هێزە ئەمنییەکان بێنەوە باشترە لە چەکداری هۆزەکان.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا ڕایگەیاند، " هەر کەسێک پێشێلی ئەم ڕێککەوتنە بکات، سەروەری پێشێل کردووەو ڕووبەڕووی دەبینەوە".
ژمارەکان وادەڵێن: لە ئەنجامی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییەکان و چەکدارە دروزییەکان لەماوەی هەفتەیەکا 718 کەس کوژراون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 26 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





