لیژنەی هونەریی هەولێر و بەغدا لەبارەی ڕێککەوتنەکەی نێوانیان کۆ دەبنەوە
- کوردستان
- 20 تەممووز

لۆگۆی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بڕیارە ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوەی لیژنەی هونەریی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوانیان بکرێت. ئەندامێکی کوردی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، تاوەکو پابەندی تەواو بە ڕێککەوتنەکە نەکرێت، مووچەی فەرمانبەران ڕەوانە ناکرێت.
لێدوانی فەرمی: محەممەد نووری، ئەندامی لیژنەی دارایی بە ئاڤای ڕاگەیاند، ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوەی لیژنەی هونەری لەنێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
محەممەد نووری دەشڵێت، ئەمڕۆ تەیف سامی لە میانی میوانداریکردنی لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانەوە جەختی کردووەتەوە کە "تاوەکو پابەندی تەواو بە ڕێککەوتنەکە نەکرێت، مووچەی فەرمانبەران ڕەوانە ناکرێت".
مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە چین؟ پێشتر هەولێر و بەغدا لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە ڕادەستکردنی 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لەڕێگەی سۆمۆوە، لەبەرامبەردا بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ڕەوانە دەکات.
هاوکات؛ نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، وەک وەزارەتی دارایی خۆشحاڵن بەو ڕێککەوتنەی لەنێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە، بەپێی ئەو ڕێککەوتنەشی هەیە پێویستە هەرێمی کورستان لەرێگەی کۆمپانیای سۆمەوە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکرێت.
لەلایەکی دیکە: ئەمڕۆ یەکشەممە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق میوانداریی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقی کرد و بەر لە دەستپێکی کۆبوونەوەکە و لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەنووساندا کە ئایا کەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دەنێرێت، تەیف سامی گوتی: "نازانم".
نەرمین مەعروف دەشڵێت، دەبێت حکومەتی عێراق دڵنیا بێتەوە کە نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە کراوە و داهات ڕادەست کراوە، دواتر بەغدا مووچەی مانگی پێنج ڕەوانە دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا بە ئاڤای ڕاگەیاندبوو، کێشە بۆ ڕێککەوتنەکە دروست نابێت، کاتێک گرفتێکی بچووک دێتە پێشەوە، بەغدا چاوەڕوان دەکات تاوەکو گرفتەکە چاک دەبێتەوە، ئەگەر گرفتەکە چارەسەر بوو و ئەوکات نەوت ڕادەست نەکرا، ئینجا کێشە بۆ ڕێککەوتنەکە دروست دەبێت.
باکگراوند: دوای پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان و واژۆکردنی لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەسەند کرد و سوودانیش واژۆی کرد، دواتریش بڕیاری ناردنی یەک مووچەی دا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 16 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
50 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





