
دیمەنی دووکەڵی شەڕ لە سوەیدا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە دوایین ئاماری کوژراوانی شەڕی سوەیدای ئاشکرای کرد، زیاتر لە هەزار کەس کوژراون.
چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژانی ڕابردوودا، شەڕ و پێکدادان لەنێوان خێڵە بەدەوییەکانی عەرەب و چەکدارەکانی دروز لە پارێزگای سوەیدا ڕووی دا دواتر ڕێککەوتن کرا و شەڕەکە ڕاگیرا.
ژمارەکان وا دەڵێن: بەگوێرەی ڕوانگە سووری، 336 چەکداری دروزی، هاوکات 298 هاووڵاتی مەدەنیی دروز کوژراون، لەوانە 194ـیان گوللەباران کراون، لە بەرامبەردا 342 ئەندامی وەزارەتی بەرگریی و ئاسایشی گشتی کوژراون، هەروەها 21 هاووڵاتیی خێڵە بەدەوییەکان کوژراون لەوانە سیانیان مەدەنی بوون و گوللەباران کراون.
زانیاریی زیاتر: ڕوانگەکە دەڵێت؛ 15 ئەندامی هێزەکانی حکومەتی سووریا بە بۆردوومانی ئیسرائیل لەو ماوەیەدا کوژراون.
دوای شەڕە خوێناوییەکان چەند ڕۆژی ڕابردوو لە نێوان چەکدارە ناوخۆییەکانی دروز و چەکدارانی خێڵە بەدەوییەکان لە شاری سوەیدا، لە شەوی شەممەوەوە دۆخی شارەکە ئارام بووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕۆژی سێیەمی شەڕەکە هێزەکانی سوپای سووریا چوونە نێو شاری سوەیدا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە، بەڵام ئیسرائیل بە پاساوی پاراستنی دروزەکان هێرشی کردە سەر ئەو هێزانە و ناچار بە کشانەوەی کردن، دواتر ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، ئیسرائیل بە چڕی چەندین پێگەی لە سووریا لەوانەش؛ باڵەخانەی دەستەی ئەرکانی سوپا و کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆماری لە دیمەشق بۆردوومان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 24 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
58 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






