
وێنەی دەنگدەرێک لەگەڵ دوو کارمەندی سەر سندووق لە کاتی دەنگداندا
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق جارێکی دیکە ماوەی پێشکەشکردنی داواکاریی بۆ کارمەندی سەر سندووق تا 1ی ئاب درێژکردەوە، هاوکات مۆرکردنی پەنجەش بە مرەکەب لە ڕۆژی هەڵبژاردن هەڵوەشێنرایەوە.
چیرۆکی سەرەکی: مانگی 11ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەو هەڵبژاردنە کۆمیسیۆن پێویستی بە دەوروبەری 250 هەزار کارمەندی سەر سندووق هەیە، بەڵام تا ئێستا نزیکەی 800 هەزار کەس داواکاری بۆ بوونە کارمەندی سەر سندووقیان پێشکەش کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەرچەندە ئەمڕۆ ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ بوونە کارمەندی سەر سندووق کۆتایی دەهات، بەڵام کۆمیسیۆن جارێکی دیکە ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری تا 1ی ئاب درێژکردەوە.
16ی ئەم مانگەش ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا لەمەودوا چیتر مۆرکردنی پەنجە بە مرەکەب لە کاتی دەنگداندا کاری پێنەکرێت و ئەم پرۆسەیەی دەنگدان هەڵوەشێنرایەوە.
کۆمیسیۆن دەڵێت، ئەم ڕێکارە پێشتر بەکاردەهێنرا تا دەنگدەر نەچێتە وێستگەیەکی دیکە دووبارە دەنگ بدات، بەڵام كارتی بایۆمەتری و ئامێرە بەكارهاتووەكانی تر بەهێزن و ئێستا ڕێگری لە دەنگدانی دووبارە دەکەن، هاوکات ئەم ڕێکارە پارێزگاریش لە نهێنی دەنگدەر دەکات، جگەلەوەش پەنجەمۆری ئەلیکترۆنی، کارتی بایۆمەتری لەگەڵ بوونی کامێرای چاودێری سێ ڕێکارن کە گەرەنتی پاراستنی پاک و بێگەردی هەڵبژاردن دەکەن، بەبێ ئەوەی پێویست بە بەکارهێنانی پەنجەمۆر بە مرەکەب بکات.
لەلایەکی دیکە: دوێنێش کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریدا 10 کاندیدی هاوپەیمانی بەدیل لە پارێزگای موسەننا لە کێبەرکێی هەڵبژاردن دووربخاتەوە، ئەویش بەهۆکاری ئەوەی کاندیدەکان مەرج و ڕێکارەکانی کاندیدبوونیان تێدانەبووە، هاوپەیمانی بەدیل بۆ یەکەمجارە بڕیاریداوە بەشداریی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بکات و لە چەندین حیزبی سیاسی و کەسایەتی پێکدێت.
پەیوەست بەم بابەتەوە: بەوتەی عیماد جەمیل، بەرپرسی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن پرۆسەی وردبینیی کاندیدەکان تا کۆتایی مانگی تەمموز بەردەوام دەبێت، ئاشکراشی کردووە تا ئێستا 46 کاندید دوورخراونەتەوە، بەهۆی ئەوەی حیزبەکانیان مەرجەکانی وەرگرتنی کاندیدەکانیان لەنێو لیستی هەڵبژاردن لەدەست داوە، هۆکارێکی دیکەش تەواونەکردنی پێداویستییەکانی خۆپاڵاوتنە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






