
دیمەنی بەنداوی دووکان. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بەمنزیكانە پرۆژەیەكی گەورەی ئاو هاوشێوەی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە سلێمانی جێبەجێدەكرێت و كێشەی ئاوی شارەكە و دەوروبەری بۆ هەمیشە ناهێڵێت.
چیرۆکی سەرەکی: پرۆژەی ستراتیژیی گواستنەوەی ئاوی دووكان - سلێمانی، كە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی جێبەجێدەكرێت و ڕەزامەندی هەردوو وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پلاندانانی لەسەر تەواوبووە و ئێستا لە قۆناغی تەندەرینگە و لە ماوەیەكی نزیكدا ڕادەگەیێنرێت، پێشبینی دەكرێت لە ماوەیەکی نزیک، بەردی بناغەی پرۆژەكە دابنرێت.
پرۆژەكە گواستنەوەی ئاوی دووكانە بەرەو سلێمانی، بۆ جێبەجێكردنی بەشی یەكەمی پرۆژەكەش، گوژمەی 293 ملیۆن دۆلار تەرخانكراوە.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، پرۆژەكە لە كاتژمێرێكدا، 10 هەزار مەترسێجا ئاوی خاوێن دەپاڵێوێت، واتە ڕۆژانە 240 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ سلێمانی دابین دەكات، هاوكات هێڵەكانی گواستنەوە و تۆڕە ناوخۆییەكانیش لەخۆدەگرێت كە دوو هێڵی سەرەكیی گواستنەوەن بە تیرەی هەزار و چوارسەد ملیمەتر واتە (مەترێك و چل سانتیمەتر ئەستووری بۆڕییەكانە) و بە دووری 61 كیلۆمەتر، ئاو بە سێ وێستگەی سەنتەری سلێمانی دەگەیەنێت.
زانیاریی زیاتر: پرۆژەكە لە چەند بەشێكی سەرەكی پێكهاتووە:
یەك، دابینكردنی كارەبا
دوو، بەشی ئینتەیك
سێ، وێستگەی پاڵاوتنی سەرەكی كە ئاوی دووكان بەرەو سلێمانی دەبات
بەهۆیەوە ملیۆنێك كەس لێی سوودمەند دەبن و كێشەی ئاوی سلێمانیش بەیەكجاری چارەسەر دەكات كە ئێستا ناوە ناوە سەرهەڵدەداتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 6 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
40 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






