ئاڤا بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان لە دوای هێرشە درۆنییەکان ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 20 تەممووز

دیمەنی کێڵگەیەکی نەوتی کوردستان دوای هێرشە درۆنییەکان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئاڤا ناوەرۆکی ئەو ڕاپۆرتە ئاشکرا دەکات کە لیژنەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ ئامادەیان کردووە دەیدەن بە وەزارەتی نەوت و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. بەپێی ڕاپۆرتەکە ئێستا هەرێمی کوردستان ڕۆژانە توانای بەرهەمهێنانی کەمتر لە 80 هەزار بەرمیل نەوتی هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممە ڕابردوو، لیژنەیەکی تەکنیکی وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ سەردانی هەولێریان کرد و ماوەی چوار ڕۆژ مانەوە، سەردانی هەموو ئەو کێڵگانەیان کرد کە بە درۆن هێرشیان کرابووە سەر. هاوکات بۆ ڕێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت ڕاپۆرتی خۆیان نووسی.
زانیاری بەدستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی، لەو ڕاپۆرتەی لیژنەکە ئامادەی کردووە ئاماژە بەوە کراوە، "لە 16ـی مانگەوە بەهۆی هێرشی درۆنییەوە توانای بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە بۆ کەمتر لە 80 هەزار بەرمیل نەوت دابەزیووە".
بەم پێیە بێ، یەکێک لە خاڵەکانی لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بەکارهێنانی 50 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیە بۆ پێداویستی ناوخۆیی، بەڵام تا ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکە هەرێمی کوردستان تەنیا دەتوانێت کەمتر لە 30 هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە لەڕێگای سۆمۆوە هەناردە بکات. ئەمە لە کاتێکدایە بەر لە هێرشە درۆنییەکان هەرێمی کوردستان توانای هەناردەکردنی 280 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەبوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی هێرشە درۆنییەکانی هەفتەکانی ڕابردوو بۆسەر ژێرخانی وزەی کوردستان، کارکردن لە پێنج کێڵگەی نەوتی وەستا، ئەوانەی دیکەش بەهۆکاری ئەمنی کارکردنیان سنووردار کرد.
ژمارەکان وادەڵێن: لە هەرێمی کوردستان، 52 بلۆکی نەوتی هەیە، بەڵام تەنیا لە 9 بلۆک کار دەکرێت، هەشت بلۆکیان لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆکن و یەکێکیان لە سنووری پارێزگای سلێمانییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 8 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
42 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






