
دیمەنی منداڵێک لەکاتی خواردنی شیری دایکی
ئاڤا نیوز
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی فرۆشتنی شیری دایک لە هەرێمی کوردستان، زانایان و شارەزایانی ئیسلامی داوای ڕێگری و قەدەغەکردنی ئەم کارە دەکەن، پێیان وایە کارەسات دروست دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی دەنگۆی فرۆشتنی شیری دایک لە هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە، گوایە ژمارەیەک ئافرەت شیری خۆیان دەفرۆشن و خواستێکی زۆریش لەسەر کارەکەیان هەیە، ئاڤا بۆچوونی زانایان و شارەزایانی بواری فیقهی ئیسلامی و ڕێکاری وەزارەتی تەندروستی لەمبارەیەوە وەرگرتووە.
لێدوانی فەرمی: د.کۆیان زاهیر، پسپۆڕی بواری منداڵان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە ڕووی زانستییەوە و تەندروستییەوە نازانرێت ئایا ئەو شیرە سروشتییە یان شتی دیکەی تێکەڵکراوە، بۆیە کارێکی نایاساییە و دەبێت لێپێچینەوەی لەسەر بکرێت، ئەگەر هەر کارەکەش کرا، دەبێت شەرع و زانایانی ئایینی و پەرلەمان لەسەر ئەم بابەتە بێنە سەر هێڵ، چونکە کۆمەڵگەی ئێمە موسڵمانە، دواتر کەس نازانێ خوشک یان برای کێیە، بۆیە دەبێت ڕێگری لە فرۆشتنی شیری دایک بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: د. مەعاف عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی بە ئاڤای وت، ئەم بابەتە دیاردەیەکی جیهانییە، لە هەندێ وڵات ڕێگە پێدراوە و لە هەندێ وڵات بەهۆی بابەتی شەرعی و ئەخلاقیەوە قەدەغەیە، تا ئێستا نەمانزانیوە بابەتێکی وا لە هەرێمی کوردستان هەبێت، بۆیە پێویستە لە ڕووی یاسایی و زانستییەوە ئەم بابەتە تاوتوێ بکرێت.
مەترسییە تەندروستییەکانی فرۆشتنی شیری دایک چین؟
٠ ئەگەر دایکەکە نەخۆشبێت ڕەنگە شیرەکەی ببێتە هۆی گواستنەوەی هەندێک نەخۆشی وەک هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی.
٠ لە کاتی گواستنەوە و هەڵگرتن دا، لەوانەیە شیرەکە پیس ببێت.
٠ لەوانەیە ساختەکاری لە شیرەکەدا بکرێت، بە تێکردنی ئاو یان شیری دەستکرد.
٠ شیری هەندێک دایک بۆ منداڵ ڕەنگە گونجاو نەبێت، ئەمەش کێشە بۆ بەرگری لەشی منداڵەکە دروست دەکات.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا پەیوەندی بە چەند شارەزایەکی بواری فیقهی ئیسلامییەوە کردووە، ڕایانگەیاند: زۆر گرنگە ڕێگری لە فرۆشتنی شیری دایک بکرێت، چونکە بۆ داهاتوو کارەسات دروست دەکات، دوو بۆچوونیش لەسەر ئەم بابەتە هەیە.
بۆچوونی یەکەم: زۆرینەی زانایانی فیقهی ئیسلامی پێیان وایە دروستە ئەگەر ئافرەت ئەو شیرەی هەیەتی و لە شوێنی خۆی هاتە دەرەوە بیفرۆشێت، بەڵام بەو مەرجەی بزانێت بە کێی دەفرۆشێت و ئەو منداڵەی شیرەکەی پێ دەدرێت تەمەنی چەندە، نابێت منداڵەکە تەمەنی لە دوو ساڵ کەمتر بێت، چونکە ئەگەر لە دوو ساڵ کەمتر بێت، ئەوا شیرەکە دەبێتە هۆی گەشەی منداڵەکە، منداڵەکەش دەبێتە منداڵی ئەو ئافرەتە، بۆیە دەبێت ئاگاداری حەڵاڵ و حەرامی کارەکەبن.
بۆچوونی دووەم: حەنەفییەکان دەڵێن، بە هیچ شێوەیەک دروست نییە ئافرەت شیری خۆی بفرۆشێت، بەڵام بۆ بەخشین کێشەی تێدا نییە، ئەویش بزانێت کە منداڵەکە چ تەمەنێکە و کێیە، بۆ ئەوەی کێشەی حەڵاڵ و حەرامی دیار بێت.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: ئاڤا زانیویەتی ئەنجوومەنی باڵای فتوای هەرێمی کوردستان، ئێستا تاوتوێی ئەم بابەتە دەکەن بۆ ئەوەی بڕیارێکی لەسەر بدەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






