
قەیرانی ئاو کارەبا لە ئێران، وێنە: میدیای ئێران
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری ئێران لە نوێترین لێدوانیدا باسی لەوەکردووە کە تاران ڕووبەڕووی سەخترین قەیرانی کەمئاوی بووەتەوە کە ماوەی چەندین ساڵە هاوشێوەی نەبووە. حکومەتی ئەو وڵاتەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانە ڕۆژەکانی پشوو زیاد دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئێران دووچاری گرفتی کەمئاوی بووەتەوە کە لەماوەی 100 ساڵی ڕابردوو هاوشێوەی نەبووە، بەرپرسانی ئەو وڵاتەش باس لەوە دەکەن کە گرفتەکە زۆر لەوە گەورەترە کە خەڵک باسی لێوە دەکەن، لە بەرامبەردا دەسەڵاتداران ڕێگە چارەی جیاواز پێشنیار دەکەن.
ڕاگەیینراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی ئێران ڕایگەیاندووە: وڵات ماوەی پێنج ساڵە ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورەی کەمئاوی بووەتەوە کە لە ماوەی 100 ساڵی ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووە، ئەمەش ئەمەش دەرخەری کاریگەریی گۆڕانی ئاووهەوایە، کۆگاکانی ئاوی تاران بەشێوەیەکی زۆر سەرسوڕهێنەر ئاویان کەمی کردووە و پێویستی بە چارەسەری بەپەلە هەیە.
لەلایەکی دیکەوە: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند: قەیرانی ئاو زۆر لەوە گەورەترە کە ئێوە باسی لێوە دەکەن، ئەگەر ئەمڕۆ هەنگاو نەنێین بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخە، لە داهاتوودا ڕووبەڕووی بارودۆخێک دەبینەوە کە چارەسەری دەبێتە بابەتێکی ئەستەم.
زانیاریی زیاتر: ئێستا بەهۆی کەمبوونەوەی سەرچاوەی ئاو و پچڕانی کارەبای نیشتمانییەوە، حکومەت ژمارەی ڕۆژە پشووەکانی زیاد کردووە، هەر بەهۆی ئەمەوە فاتیمە موهاجەرانی، وتەبێژی ئێران ڕایگەیاند: ڕۆژی چوارشەممە لە تەواوی دامەزراوە فەرمییەکان پشوویە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 19 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
53 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





