25 وڵات لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا: دەبێت شەڕی غەززە دەستبەجێ کۆتایی پێبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 تەممووز

دیمەنی گۆشەیەکی شاری غەززە کە بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بە تەواوی ڕووخاوە
ئاڤا نیوز
25 وڵات داوای دەستبەجێی کۆتاییهێنانی شەڕی غەززەیان کرد و ئەو شێوازەی ئیسرائیل بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان پەیڕەوی دەکات بە مەترسیدار ناویان برد.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە، 21-7-2025 وەزیرانی دەرەوەی بریتانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، ئوسترالیا، کەنەدا، دانیمارک و چەندین وڵاتی دیکە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا پەیامێکی خێرایان ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد و داوایان کرد دەبێت دەستبەجێ شەڕ لەغەززە کۆتایی پێبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە بەیاننامەکەدا وەزیرانی دەرەوەی ئەو 25 وڵاتە ئامادەیی تەواوی وڵاتەکانیان بۆ گرتنەبەری ڕێکاری زیاتر بەمەبەستی پشتگیریکردن لە ئاگربەستێکی دەستبەجێ و دۆزینەوەی ڕێڕەوێکی سیاسی کە ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاسایش و ئاشتی بۆ ئیسرائیل و فەڵەستین و تەواوی ناوچەکە دەربڕی.
لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە زیاتر لە 800 فەڵەستینی لەکاتی هەوڵدان بۆ وەرگرتنی هاوکاری کوژراون و زۆربەیان لە نزیک بنکەکانی دەزگای غەززە بۆ کاروباری مرۆیی لەلایەن ئیسرائیلەوە کراونەتە ئامانج.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبڕی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئیسرائیل بە پشتیوانیی ئەمریکا ئەرکی دابەشکردنی هاوکارییەکانی لە غەززە بە " دەزگای غەززە بۆ کاروباری مرۆیی سپاردووە، ئەو دەزگایەش بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ خەڵکی سڤیلی غەززە کۆمپانیای ئەمنی و لۆجستیی ئەمریکی بەکاردەهێنێت.
باکگراوند: پێشتر نەتەوە یەکگرتووەکان کارکردنی دەزگای غەززە بۆ کاروباری مرۆیی بە پێشێلکردنی ستانداردەکانی بێلایەنیی مرۆیی ناوبرد، بەڵام دەزگاکە ئەو تۆمەتەی ڕەتکردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 55 ساڵ مەسرور بارزانی کێشەی دەیان جووتیاری هەولێر چارەسەر دەکات
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
پێشمەرگە لە دانووستانی ستراتیژیی نێوان ئەمریكا و عێراق بەشدار دەبێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە





