فایەق زێدان ڕەخنە لە بڕیارێکی دادگای فیدراڵی دەگرێت؛ بنەمای دەستووری و یاسایی نییە
- هەواڵ
- 23 تەممووز

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕەخنە لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی خۆر عەبدوڵڵا (ڕێكخستنی سنووری دەریایی لەنێوان عێراق و کوەیت) دەگرێت و دەڵێت، بڕیارەکە بنەمای دەستووریی و یاسایی نییە و لە ئاستی نێودەوڵەتیش کاریگەری لەسەر عێراق دەبێت.
وێنە گەورەکە: ساڵی 2023 دادگای فیدراڵی ڕێککەوتنی دەریایی خۆر عەبدوڵڵای لەنێوان کوەیت و عێراق بە نادەستووری لەقەڵەمدا، بەهۆکاری ئەوەی لە پەرلەمان دەنگی دوو لەسەر سێی پەرلەمانتارانی بەدەستنەهێناوە کە مەرجێکی دەستوورییە بۆ پەسەندکردنی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان.
لێدوانی فەرمی: فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لە وتارێکدا کە ئاژانسی هەواڵی فەرمی (واع) بڵاویکردووەتەوە و ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەم ڕێککەوتنە لە ساڵی 2013ەوە بە فەرمی کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان پابەندبوونی خۆی پێوە ڕاگەیاندووە، ساڵی 2014ش دادگای فیدراڵی بڕیاری لەسەر ڕێککەوتنی خۆر عەبدوڵڵا داوە و سکاڵایەکی لەسەر ڕێککەوتنەکە ڕەتکردووەتەوە، بەڵام ساڵی 2023 سکاڵایەکی هاوشێوەی پەسەندکردووە و ڕێککەوتنەکەی هەڵوەشاندووەتەوە، واتە بڕیاری پێشووی خۆی هەموارکردووەتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: بەوتەی فایق زێدان هەموارکردنەوەی بڕیار لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە بنەمای یاسایی و دەستووریی نییە ئەو بابەتە دەبێت بە یاسا ڕێکبخرێت، کەچی دادگای فیدراڵی بۆ هەمواری بڕیارەکانی تەنیا پشتی بە پەیڕەوی ناوخۆی خۆی بەستووە، پەیڕەوی ناوخۆش لەڕووی پلەوە لە خوار یاسایە، بۆیە بڕیاری یەکەمی دادگاکە (بە ڕەتکردنەوەی سکاڵا دژی ڕێککەوتنی خۆر عەبدوڵڵا) زیاتر لەگەڵ دەستووردا دەگونجێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بەوتەی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە دەستووردا تەنیا پەیماننامە و بەڵێنەمەکان پێویستییان بە دوو لەسەر سێی دەنگی پەرلەمانە، بەڵام بەگوێرەی ماددەی 59ی دەستوور، یاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتنامەیەکی دیاریکراو تەنیا پێویستی بە دەنگی زۆرینەی سادە هەیە، ئەگەریش بنەمای دوو لەسەر سێ بۆ هەموو ڕێککەوتنەکان دابنرێت، ئەوە دەبێت زیاتر لە 400 یاسای پەرلەمان دیسان دەنگیان لەسەر بدرێتەوە، ئەوەش بەرپرسیاریێتی نێودەوڵەتی بۆ عێراق دروست دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێش دادگای فیدڕاڵی دوو سکاڵای ڕەتکردەوە کە تیایدا داواکرابوو بڕیارێکی حکومەتی عێراق بە نادەستووری لە قەڵەم بدات، بۆ پەسەندکردنی نەخشەی بوارەکانی دەریایی عێراق و ڕەوانەکردنی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 32 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






