ئاڤا نیوز
لە بەدواداچوونێکی وردی ئاڤا، دەرکەوتووە لە نەخۆشخانەی فێرکاریی هەولێر (جمهوری)، هەندێک پزیشک و کارمەند و خەڵکی مەدەنی نەخۆش هان دەدەن بچن لە نەخۆشخانە تایبەتەکان چارەسەر وەربگرن و کاری دەڵاڵی و ڕیکلام بۆ نەخۆشخانە تایبەتەکان دەکەن، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەش دەڵێت، "هەر نەخۆشێک ئەو داوایەی لێ کرا با بێت سکاڵا تۆمار بکات".
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا، هەندێک پزیشک و کارمەند و خەڵکی مەدەنی هەن وەک دەڵاڵ لە بەشێک لە نەخۆشخانە حکومییەکانی هەولێر و کوردستان کار بۆ سەنتەر و نەخۆشخانە تایبەتەکان دەکەن، بە جۆرێک نەخۆش هان دەدەن بچن لە نەخۆشخانە تایبەتەکان چارەسەر وەربگرن.
چی ڕوودەدات: ئامێرەکانی تیشک، تیشکی ڕەنین، ئێم ئاڕ ئای و سیتی سکان لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان و هەولێر ژمارەیان کەمە، لە سنووری هەولێر تەنیا 50 دانە هەیە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی نرخی ئامێرەکان زۆر گرانە، گرتنی ئەم تیشکانە بەخۆڕایی لە نەخۆشخانە حکومییەکان سەرەی زۆری دەوێت، هەندێک کات حەوت بۆ هەشت مانگ.
ئەگەر نەخۆش بیەوێت ئێواران تیشکەکە بگرێت، کە پێی دەگوترێت نیمچە تایبەت بە 65 هەزارە، هەندێک کەس هەن کە خۆیان لەگەڵ سەنتەر و نەخۆشخانە تایبەتەکان هاوبەشن، ئەو هەلەیان قۆستووەتەوە و نەخۆشەکان هان دەدەن بچنە نەخۆشخانە تایبەتەکان، پێیان دەڵێن لێرە سەرە زۆرە، ئێواران گرانە، سەنتەر و نەخۆشخانەی تایبەت هەیە زۆر هەرزانە، بە 35 بۆ 40 هەزارە.
بەدواداچوونی ئاڤا: پەیامنێری ئاڤا ئەم بەدواداچوونەی کردووە، بە مەیدانی چووەتە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری، ماسکی بەستووە بۆ ئەوەی نەناسرێتەوە، لەگەڵ نەخۆشەکان قسە دەکات بۆ ئەوەی بزانێت چی دەگوزەرێت.
دەچێتە لای گەنجێک کە ئەم بابەتەی بەسەردا هاتووە، چیرۆکەکەی خۆی دەگێڕێتەوە دەڵێت، هەر لەم نەخۆشخانەیە چوومە لای دکتۆر، تیشکی ڕەنینم پێویست بوو، بەڵام دکتۆرەکە بێهیوای کردم، ئیتر بۆی خوێندم، منیش کە زانیم بەزمەکەیە ڕاستەوخۆ جێمهێشت.
پەیامنێری ئاڤا لەکاتی بەدواداچوونەکەیدا بزنس کاردی شوێنێکی تایبەتی دەست کەوتووە کە تیشکی رەنین بە 39 هەزار دینار دەگرن، ئەو بزنس کاردە لەڕێگەی ئەو دەڵاڵانەوە لەنێو نەخۆشخانە حکومییەکان بڵاودەکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا گەیلان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاریی هەولێر بە ئاڤای وت: هەر نەخۆشێک تووشی کەسێکی وا بوو، یەکسەر با سەردانی من بکات سکاڵا تۆمار بکات و دەرگای ژوورەکەم بۆ نەخۆشەکان واڵایە.
لەلایەکی دیکەوە: دلۆڤان محەممەد فاتح، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بە ئاڤای گوت: ئەم بابەتەی ئێوە وەک ئاڤا بەدواداچوونتان بۆی کردووە بە هەموو شێوەیەک نایاساییە و نابێت شتی ئاوا لەنەخۆشخانەکان ڕووبدات، هەر بۆیە بەزووترین کات لە ڕێگەی لیژنەکانمانەوە بەدواداچوونی ورد دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






