
دیمەنی ئافرەتێک لەکاتی وەرزشی ڕۆیشتن. وێنە؛ میدیا جیهانییەکان
ئاڤا نیوز
زۆرێک پێیان وایە ڕۆیشتن بە نزیکەیی 10 هەزار هەنگاو لە ڕۆژێکدا وەک پێوەرێک بۆ تەندروستی و لەشجوانی بەناوبانگ بووە، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ ژمارەیەکی دیکە دەخاتەڕوو.
وێنە گەورەکە: ڕۆیشتن یەکێکە لە ڕاهێنانە سەرەکیی و ئاسانەکان، کە بەهۆیەوە چەندین کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە و تەندروستی مرۆڤ بەجێدەهێڵێت، هەندێک بیروڕا دەڵێن پێویستە ڕۆژانە 10 هەزار هەنگاو ئەنجام بدرێت، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ پێچەوانەی ئەم بیروڕا باوە دەخاتەڕوو.
زانیاریی بەدەستهاتوو: توێژینەوەکە بە سەرۆکایەتی ئەکادیمیستەکانی زانکۆی سیدنی لە ئوسترالیا ئەنجامدراوە و تێیدا توێژەران داتای دەیان توێژینەوەیان لە سەرانسەری جیهاندا پشکنیووە و دەرکەوتووە ئەو کەسانەی ڕۆژانە 7 هەزار هەنگاو بەپێ دەڕۆن لە کۆمەڵێک نەخۆشی پارێزراون لەوانە 25% ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمترە و 14% ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی شەکرە جۆری دووەم کەمترە و 38% ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە، هاوکات 22% ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی کەمترە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: نووسەرانی توێژینەوەکە لە ڕۆژنامەی The Lancet Public Health نووسیویانە: "هەرچەندە ڕۆیشتن بە 10 هەزار هەنگاو لە ڕۆژێکدا هەڵبژاردەیەکی باشە، بەڵام ڕۆیشتن بە حەوت هەزار هەنگاو پەیوەندی بە باشتربوونی بەرچاوی تەندروستییەوە هەیە و ئامانجێکی تەندروست و پراکتیکییە، بەتایبەتی بۆ کەسانی بەتەمەنن یاخوود تەمبەڵ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






