
کۆبوونەوەی پارتی و بەرەی تورکمانی
ئاڤا نیوز
شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک سەردانی بەرەی تورکمانی دەکەن، پرسی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکەیان دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ ڕۆژی سێشەممە 26-03-2024 شاندێکی لقی سێی پارتی لە کەرکووک سەردانی بارەگای بەرەی تورکمانی دەکات، چاوەڕان دەکرێت پرسی چەقبەستوویی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک و دابەشکردنی پۆستەکان، بابەتی گرنگی سەر مێزی گفتوگۆیان بێت.
لێدوانی فەرمی: حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت: "بۆ نزیکبوونەوەی زیاتری نێوانمان سەردانی برایانی تورکمان دەکەین."
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەحمەد عەبدوڵڵا، پەیامنێری ئاڤا نیوز لە کەرکووک، چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفتەیە بۆ جاری سێیەم سوودانی لەگەڵ لایەنە براوەکانی کەرکووک کۆببێتەوە، پێش ئەوە لایەنەکان دەیانەوێ لەسەر پاکێجێک ڕێکبکەون بەئامانجی نزیکبوونەوە لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک.
بۆچی گرنگە: نزیکەی 100 ڕۆژ بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک تێپەڕدەبێت، بەهۆی ڕێکنەکەوتنی لایەنەکان لەسەر پۆستەکان، کەرکووک تاکە پارێزگای عێراقە، کە حکومەتی خۆجێیی پێکنەهێناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت