
مەلەکردنی گەنجان لە ڕووبارەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە لە عێراق، بەشێکی زۆر لە گەنجان و تازە پێگەیشتووان ڕوو لە دەریاچە و ڕووبارەکان دەکەن بۆ خۆفێنککردنەوە، بەهۆی ئەمەشەوە لە هاوینی سێ ساڵی ڕابردووەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 500 خنکان تۆمارکراوە.
وێنە گەورەکە: بەپێی ئامارەکانی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ، زۆربەی ڕووداوەکانی خنکان لە ڕووبارەکانی دیجلە و فورات و لقەکانی وەک ڕووباری عوزێم، بەنداوی موسڵ، بەنداوی کوت و دەریاچەی حەبانییە ڕوودەدەن، کە خەڵکی بۆ خۆفێنککردنەوە ڕووی تێدەکەن.
لێدوانی فەرمی: فازڵ غەراوی، ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئامارێکی جێگەی نیگەرانی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 500 حاڵەتی خنکان لە ڕووبار و دەریاچەکان تۆمارکراوە.
ژمارەکان وادەڵێن: غەراوی ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی قوربانییەکان منداڵان و گەنجانن لە تەمەنی نێوان (10-25) ساڵ. هاوکات تەنیا لە وەرزی هاوینی ڕابردوودا، زیاتر لە 180 حاڵەتی خنکان تۆمارکراوە، کە زۆربەیان لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور بوون.
لەلایەکی دیکەوە: حوسام حەسەن، وتەبێژی وەزارەتی وەرزشی و لاوانی عێراق، هۆکارەکانی ئەم پرسە ڕوون دەکاتەوە و دەڵێت: بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و پچڕانی کارەبا بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر، وا لە گەنجان دەکات پەنا بۆ ڕووبار و دەریاچەکان ببەن بۆ مەلەکردن.
لهههمان كاتدا: وتەبێژی وەزارەتی وەرزشی و لاوانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، "زۆرێک لە پارێزگاکان هیچ ناوەندێکی کات بەسەربردنیان بۆ گەنجان نییە، ئەمەش گەنجان ناچار دەکات ڕوو لە ڕووبارەکان یان مەلەوانگە ئەهلییەکان بکەن، کە زۆربەی کات نرخەکانیان بۆ زۆرێک لە گەنجان گرانە، ئەمەش بارگرانییەکی دیکە بۆ خێزانە هەژار و کەم دەرامەتەکان دروست دەکات و لە کۆتاییدا، ڕووبار دەبێتە تەنها پەناگەی ناچاری بۆ منداڵەکانیان.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 25 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
59 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





