فایلی خەڵک؛ له شوقەكانى مەڵکەندی له سلێمانی 28 كهس ئاوی پاکیان نییه
- کوردستان
- 25 تەممووز
ئاڤا نیوز
لە سلێمانی هاووڵاتییانی دانیشتوانی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون گلەییان هەیە لەوەی بەناوی خزمەتگوزارییەوە ساڵانە 730 هەزاریان لێ وەردەگیرێت، بەڵام مەسعەد و ئاوی پاکی خواردنەوەشیان نییە.
چیرۆکی سەرەکی: لە مەڵکەندی سلێمانی 28 خاوەن شوقە داوایان لە ئاڤا کردووە بەدواداچوونیان بۆ بکات لەسەر داواکارییەک تاوەکو دەنگیان بگات بە لایەنی پەیوەندیدار، ئەو خاوەن پڕۆژانە گرفتی نەبوونی ئاوی خواردنەوە و بەرزکەرەوەیان هەیە، هاوکات دەڵین ناتوانن کڕین و فرۆشتنیش بەو شوقانەوە بکەن.
زانیاریی زیاتر: ئەو شوقانە خاوەندارییان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوقافی سلێمانی و باڵەخانەکان زۆر کۆبوون و لە ساڵی هەشتاکانەوە دروستکراوە.
لێدوانی فەرمی: خاوەنی یەکێک لەو شوقانە دەڵێت: ماوەیەکە ئەوقافی سلێمانی لەوحەیەکی لە باڵەخانەکان هەڵواسیوا کە ناتوانین تەنانەت کڕین و فرۆشتن بە شوقەکانەوە بکەین.
چنور ساڵح، یەکێکی دیکە لە دانیشتوانی ئەو باڵەخانەیە دەڵێت: بۆڕی ئاوی خوارنەوەمان هەیە بەڵام تەنانەت لە زستانیشدا ئاوی خواردنەوە دەکڕین، تەنانەت خۆڵ و زبڵی ئەو ناوچەیەش دێنن لەبەردەم باڵەخانەکانمان کۆدەکرێتەوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: عەباس خدر، بەرێوەبەری ئەوقافی سلێمانی دەڵیت: بەڕاستی هاوخەمیانم، سەبارەت بە کێشەکانیان نوسراومان بەرز کردوەتەوە بۆ وەزارەت و تاوەکو ئێستاش چاوەڕێم وەڵاممان بدەنەوە، سەبارەت بە کڕین و فرۆشتن ئەو شوقانە هەرکەسێک کڕیبێتی پێمان وتوون ئەوە وەقفی ئەوقافە و ناتوانن کڕین و فرۆشتن بە شوقەکانەوە بکەن، خۆیان بێ پرسی ئێمە کڕیویانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 5 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
39 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






