
چەکدارانی حەشدی شەعبی و ئاڵای ئەمریکا
ئاڤا نیوز
یاسای حەشدی شەعبی کە لەلایەن ئەمریکاوە ڕەتدکراوەتەوە، حکومەتی عێراقی ڕووبەڕووی قەیرانێکی نوێ کردووەتەوە، بەشێکیش لەلایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کە خاوەنی باڵی چەکدارین و ڕکابەری محەممەد شیاع سوودانین، هەوڵی تێپەڕاندنی یاساکە لە پەرلەمان دەنێن.
چیرۆکی سەرەکی: یاسای حەشدی شەعبی، کە لە 18 ماددەی سەرەکی پێکدێت، هەفتەی ڕابردوو خوێندنەوەی دووەمی لە پەرلەمان بۆ کرا، ئەمەش سەرەڕای کشانەوەی ژمارەیەک لە لایەنی عەرەبی سوننە و کورد چونکە کارنامەی دانیشتنەکەی پەرلەمان هیچ بڕگەیەکی یاسای حەشدی شەعبی تێدانەبوو، بەڵام دوای تەواوبوونی نیسابی یاسایی، بڕگەی خوێندنەوەی یاساکە زیاد کرا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دوای کۆتاییهاتنی خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاسایی حەشدی شەعبی و بە فشاری هەندێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی جووڵەیەک لەپەرلەمانی عێراق دەستی پێکردووە بۆ ئەوەی بڕگەی دەنگدان لەسەر یاسای حەشدی شەعبی بخرێتە کارنامەی دانیشتنەکانی داهاتووەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەوڵەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە کاتێکدایە ئەمریکا بەڕوونی دژی تێپەڕاندنی یاساکەیە کە ڕەنگە گرژی لەنێوان حکومەتی ئێستای عێراق و واشنتۆن دروست بکات.
لەلایەکی دیکەوە: سیاسەتمەدار و شرۆڤەکاری عێراقی، ئەحمەد ئەبیەز، جەختی لەوە کردەوە کە پێگەی حەشدی شەعبی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی لاوازە و پێویستە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، چونکە ئیرادەیەکی دەرەکی هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 5 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
39 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





