سەفین دزەیی: لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکا هێرشە درۆنییەکان و پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدامان تاوتوێ کرد
- کوردستان
- 25 تەممووز

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ وەزارەتە جیاوازەکانی ئەمریکا و کۆنگرێس، دەربارەی کۆتا پێشهاتەکان کە لەناوچەکە ڕوویانداوە گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنیان کرد.
وێنە گەورەکە: لەماوەی یەک مانگی ئەمساڵ، 19 هێرشی درۆنی کرایە سەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی کێڵگە نەوتیەکان، کە کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی نەوت دروست کرد، هاوکات حکومەتی عێراق سێ مانگە بە بیانووی جیاواز مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە.
لێدوانی فەرمی: سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمەریکا بەدواداچوونمان بۆ ڕێککەوتنی دوو مانگ پێش ئێستا کرد لەبواری وزە، هاوکات لەگەڵ وەزارەتە جیاوازەکان و کۆنگرێس، دەربارەی کۆتا پێشهاتەکان کە لەناوچەکە ڕوویانداوە گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنمان بۆ کرد.
"پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و پرسی بودجە و مووچە و هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوە و دیدارەکان بوون".
لەلایەکی دیکەوە: لەکاتی بەشداریکردنی لە پانێڵکدا لە واشنتن، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوەکرد، هێرشە درۆنییەکان کاریگەرییان لەسەر بەرهەمهێنانی نەوت هەبوو و داوامان لە بەغدا کردووە لیژنەیەک پێکبهێندرێت، بۆ ئەوەی کۆتایی بەو هێرشانە بێت، چونکە بەهۆیانەوە چوار کێڵگەی نەوتی زیانیان بەرکەوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 27 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






