
ئاڤا نیوز
سەدان کەس لە دانیشتوانی قەزای کەحلا لە پارێزگای میسان، خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان دژی خراپی ڕەوشی خزمەتگوزاری و پچڕانی بەردەوامی کارەبا ئەنجام دا.
زانیاری بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە حکومەتی خۆجێی میسان ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو خۆپیشاندەران لە بەرامبەر خراپی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و بەردەوامیی بڕینی کارەبای نیشتمانی ڕێگای سەرەکی نێوان عیمارە و قەزای کەحلایان داخست.
زانیاریی زیاتر: خۆپیشاندەران داوای دەستوەردانی بەپەلەی حکومەتی خۆجێی میسان و وەزارەتی کارەبایان کرد بۆ چارەسەرکردنی پچڕانی بەردەوامی کارەبا، بەتایبەت لەم کاتەدا کە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی زانیارییەکان کارەبا نیشتمانی لەزۆربەی پارێزگاکانی عێراق بەتایبەت باشوور لە شەشە تا 12 کاتژمێر تێناپەڕێت هەروەها بەردەوام دەبڕێت، ئەمەش لەکاتێکدایە پلەکانی گەرما لەو پارێزگایانە نیوەی کوڵانی تێپەڕاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زەکەریا عەبدوڵڵا: تەندروستیم باشە و هیچ کێشەیەکم نییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: خۆشحاڵم بەوەی ژاپۆن متمانەی بە کوردستان هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
شاخەوانانی کورد سەرکەوتنێکی مێژوویی لەسەر لووتکەی زنجیرە چیاکانی قەفقاز تۆمار دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
19 ئەیلوول
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
19 ئەیلوول
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
19 ئەیلوول
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زەکەریا عەبدوڵڵا: تەندروستیم باشە و هیچ کێشەیەکم نییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: خۆشحاڵم بەوەی ژاپۆن متمانەی بە کوردستان هەیە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا بەشێوازێکی جیاواز هەوڵی بەکرێگرتنی سیخوور لە ڕووسیا و جیهان دەدات