
مریشكی کێڵگە پەرلەوەرییەکان. وێنە: محەممەد شوانی، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
هەرچەندە عێراق ساڵانە پێویستی بە هاوردەكردنی 700 تۆن گۆشتی مریشك هەیە، بەڵام ڕێگری لە چوونی بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەبری ئەوە لە دەرەوەی وڵات و سەرچاوەی نادیارەوە بەرهەمەكە هاوردە دەكات.
لێدوانی فەرمی: فیراس سديق، بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستان لە بەرهەمی مریشك ئاستی خودبژێویی تێپەڕاندووە و بەرهەم لە پێداویستیی ناوخۆ زیاترە و باشترین بازاڕیش بۆ ساغكردنەوەی، باشوور و ناوەڕاستی عێراقە، بەڵام عێراق ڕێگریی لە چوونی بەرهەمی مریشكی هەرێمی كوردستان دەكات، ئەمە لە كاتێكدایە عێراق ساڵانە پێویستی بە یەك ملیۆن تۆن گۆشتی مریشك هەیە بەڵام تەنیا توانای بەرهەمهێنانی 300 هەزار تۆن گۆشتی مریشكی هەیە.
-هەرچەند پێویستییەكی زۆری بە مریشك هەیە، بەڵام عێراق ڕێگرە لەوەی هەرێمی كوردستان مریشك هەناردەی باشوور و ناوەڕاست بكات، كاتێكیش لێیان دەپرسین هۆكار چییە هەر جارێك جۆرێك بیانوو دەهێننەوە.
-جگە لە بەرهەمی مریشك، عێراق ڕێگریی لە بەرهەمی كارگەكانی ئالیكی هەرێمی كوردستانیش دەكات، لەكاتێكدا پارێزگاكانی عێراق پێویستیان بەم بەرهەمەیە و خواستی لەسەر زۆرە.
-هەرچەندە بە فەرمی ڕێگریی لە بەرهەمی مریشكی هەرێمی كوردستان دەگیرێت، بەڵام لە بازگەكانی عێراق لەبەرامبەر پێدانی بڕێك پارە بە گرووپەكان لە هەندێك شوێن ڕێگە دەدرێت.
-لەبری ئەوەی لە هەرێمی كوردستان هاوردەی بكات، عێراق ئامادەیە لە دەرەوەی وڵات مریشكی قاچاخی كوالێتی خراپ هاوردە بكات و بیداتە خەڵكەكەی خۆی.
-ڕێگرییەكان دەبنە هۆی دابەزینی نرخی مریشك و زیانی دارایی گەورەش بەر خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان دەكەوێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی داتاكانی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان بەرهەمی ساڵانەی گۆشتی مریشك لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 250 تۆنە، بەڵام پێویستیی ناوخۆ بۆ ئەم بەرهەمە 140 تاوەكو 150 تۆنە، بۆیە پێویستە ئەو بەرهەمەی لە ناوخۆ زیاد دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






