
بریکارێکی خۆراک لە کاتی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە بەسەر هاونیشتمانییان. وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لەڕێگەی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك، سەرجەم ئەو ناوانە لە سیستم دەردەهێنرێن كە لە دەرەوەی وڵاتن یان دووبارەن یانیش نایاسایی و بێگانەن، لەبەرامبەریشدا جۆر و بڕی بەشەخۆراك باشتر و زیاتر دەكرێت.
لێدوانی فەرمی: سەروەر هاواری، بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئاژانسە نێودەوڵەتییەكان هاوكارمانن لە جێبەجێكردنی پرۆسەی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك، پرۆسەكە بەردەوامە و سەرەتای مانگی داهاتوو كۆتایی بەو وادەیە دێت كە دراوە بە هاووڵاتیان بۆ ئەوەی خۆیان لە سیستمەكە تۆمار بكەن، ئامانج لە پرۆسەكە باشتركردنی جۆر و بڕی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیانە.
-لە گفتوگۆكانمان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق باسی ئەوە كراوە كە یەكێك لە ئامانجەكانی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك، ئەوەیە كە ناوی زیادە و دووبارە و نایاسایی و بێگانە لە سیستمەكە دەربهێندرێت و لەبەرامبەردا لە بودجەی وڵات بڕە پارەیەكی زیاتر دابین بكرێت و لەو ڕێگەیەوە جۆر و بڕی بەشەخۆراكەكان باشتر و زیاتر بكات، بۆ نموونە ئێستا ئەگەر حەوت جۆر خۆراك دابەش بكرێت، هەوڵەكە بۆ ئەوەیە لە داهاتوودا چەند جۆرێكی دیكەی خۆراك كە پێویستن بۆ ژیانی هاووڵاتیان زیاد بکرێن و دابەش بكرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2024 نۆ بەشەخۆراك و نۆ بەشەئارد دراوە بە هەر خێزانێك كە پسوولەی خۆراكی هەبێت، كە ئەمەش هاوسەنگیی نرخ لە بازاڕ ڕادەگرێت و كاریگەریی ڕاستەوخۆی بۆ ڕێگریكردن لە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراكە سەرەكییەكان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 20 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
54 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






