هەواڵێک بۆ خانمان؛ ئەم ڤیتامینانە بخۆن و خۆتان لە نەخۆشی بەدوور بگرن
- تەندروستی
- 26 تەممووز

ئافرەتێک کە نەخۆشە و بێتاقەتە
ئاڤا نیوز
ڤیتامینەکان پێکهاتەیەکی سەرەکیین بۆ ئەوەی تەندروستیی جەستەی مرۆڤ پارێزراو بێت، بەڵام خانمان جیاوازتر لە پیاوان پێویستیان بە جۆرێکی دیاریکراوی ڤیتامین هەیە. پزیشکێکی ئافرەتان جۆرەکانی دەخاتەڕوو.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر ئیدیلیا ئورفانۆڤا, پزیشکی ئافرەتان دەڵێت، جەستەی ئافرەت لە هەر تەمەنێکدا بێت پێویستی بە پاڵپشتی هەیە بەتایبەتی لە ماوەی هەڵاوسانی هۆرمۆنەکان، فشاری دەروونی، هۆکارە ژینگەییەکان و شێوازی ژیانی چالاک، هەڵبژاردنی ڤیتامینی گونجاو یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنی جوانی و گەنجی و بەرزکردنەوەی تەندروستی گشتی و باشترکردنی کوالیتی ژیان.
بەگوتەی دکتۆر ئیدیلیا ئورفانۆڤا, پزیشکی ئافرەتان ئەو ڤیتامینانەی پێویستن ئەمانەن:
٠ڤیتامین ئەی: توخمێکی سەرەکییە بۆ جەستەیەکی تەندروست، بەشدارە لە دووبارە دروستبوونەوەی خانەکان و پرۆسەی پیربوون خاو دەکاتەوە و بینین باشتر دەکات و کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستیی پێست و قژ دەبێت.
٠ڤیتامین سی: سیستمی بەرگریی لەش بەرز دەکاتەوە و یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی سەرما و نەخۆشییە درێژخایەنەکان دەدات، لەش نەتوانێت بە تەنیا ڤیتامین سی بەرهەم بهیێنێت، باشترە خواردنی سەوزە و میوەی تازە زۆر بخۆرێت.
٠ڤیتامین دی: پاڵپشتی سیستمی بەرگریی لەش دەکات و هەوکردن کەم دەکاتەوە، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە و ئێسکەکان بەهێز دەکات، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە پووکانەوەی ئێسک، ڕۆڵی هەیە لە پاراستنی پێست لە پیربوونی پێشوەختە، هاوکات لە کاتی دووگیانیدا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پشتگیریکردنی گەشەی کۆرپەلە.
٠ڤیتامین ئی: خانمان پێویستیان بەم جۆرە هەیە، چونکە بەشدارە لە پرۆسەی هێلکەدان و پێگەیشتنی هێلکە.
وریا بە: هۆشداریش دەدرێت هەڵبژاردنی ڤیتامینەکان، پێویستە لەژێر چاودێریی پزیشکدا وەربگیرێن و بخورێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






