ئاڤا کۆبوونەوەیەک لە نێوان شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی و ئەمریکا ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 26 تەممووز

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی سیاسیی لە بەغداوە زانیاری لەسەر کۆبوونەوەیەکی داخراو لەنێوان شاندێکی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و بەرپرسانی ئەمریکیدا ئاشکرا کرد، تێیدا باسی چارەنووسی گرووپە چەکدارەکانی عێراق کراوە، هاوکات ڕاپۆرتێکی ئەمریکیش وردەکاریی کۆبوونەوەکەی خستووەتەڕوو.
وێنە گەورەکە: بەپێی ڕاپۆرتێکی پەیمانگای ئینتەرپرایزی ئەمەریکی بۆ پڕۆژەی هەڕەشە مەترسیدارەکان، شاندێکی ئەمریکی لە بەغدا لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا کۆبوونەتەوە و پەیامێکی کۆتاییان پێداون سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان، ئەگەرنا ڕووبەڕووی سیناریۆیەک دەبنەوە کە "ڕەنگە بەزەیی تێدا نەبێت".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پەیمانگاکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمریکییەوە بەدووری زانی ئەمریکا لە م کاتەدا بیر لە ئەنجامدانی هیچ هێرشێک دژی ئەو گرووپانە بکاتەوە، بەڵکو چاوەڕێی یەکلاییکردنەوەی بڕیاری کۆتایی لە دەسەڵاتدارانی عێراقەوە دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی سەرچاوەیەکی سیاسیی نزیک لە چوارچێوەی هەماهەنگی، پێشنیازێکی عێراقی بۆ چارەسەری ئەم پرسە ئامادەیە و ڕەوانەی نەجەف و تاران کراوە ئەویش بریتییە لە:
• هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان.
• تێکەڵکردنی ئەندامەکانیان لەگەڵ هێزە ئەمنی و حکومییەکان.
• پێدانی پۆستی باڵا لە حکومەتی عێراق بە سەرکردەکانیان.
ئەمەش بزانە: جێبەجێکردنی ئەم پێشنیازانە، لەسەر ڕەزامەندی نەجەف و تاران وەستاوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





