د. شاخەوان عەبدوڵڵا: بڕیاری قەدەغەکردنی وەرگێڕانی پرسیارەکان بە زمانی کوردی کاری پێ ناکرێت
- هەواڵ
- 26 تەممووز
د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەو نووسراوەی لە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بۆ قەدەغەکردنی وەرگێڕانی پرسیارەکان دەرچوو، هەڵوەشایەوە، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەوبارەیەوە دەڵێت 'ئەو بڕیارە ڕاگیراوە و کاری پێناکرێت'.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 15-7-2025، لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە نووسراوێک دەرچوو، کە تێدا ئاماژە بەوە کرابوو وەرگێڕان و وەڵامدانەوەی تاقیکردنەوەکان جگە لە زمانی عەرەبی لە زانکۆکانی کەرکووک، نەینەوا، دیالە قەدەغەیە، ئەمەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
بڵاوکراوەی فەرمی: د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: ڕۆژی 26-7-2025، لەگەڵ نەعیم عەبوود، وەزیری خوێندنی باڵای عێراق لەبارەی ئەو نووسراوە قسەمان کرد، پێی ڕاگەیاندنین کە نووسراوەکە کاری پێناکرێت.
- وەزیری خوێندنی باڵا وتی، ڕێز لە زمانی کوردی دەگرم، ئەوەی کراوە لەناو کۆمەڵێک ڕاسپاردەی وەزارەت بووە.
- پەیوەندیم بە سەرۆکی زانکۆی کەرکووکەوە کرد، پێم وتن کە بڕیارەکە هەڵوەشاوەتەوە و ڕێنماییتان لەوبارەیەوە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا پێ دەگات، سەرۆکی زانکۆش وتی 'بەگوێرەی ڕێنماییە نوێیەکەی وەزارەت کار دەکەین، کار بە نووسراوەکە ناکەین'
- ساڵی 2024یش بڕیارێکی هاوشێوەمان ڕاگرت، قوتابیان دڵنیادەکەینەوە کە دەتوانن بە زمانی دایک وەڵامی تاقیکردنەوەکان بدەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە






