
دیمەنی کارمەندێکی کارەبا لەکاتی کارکردن. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
تیمی پڕۆژەی ڕووناکی هۆشدارییەکی تووند بەو هاوبەشانە دەدات کە زێدەڕۆیی (تەجاوز)ـیان کردووە لە ڕاکێشانی کارەبای 24 کاتژمێری، ئاڤا زانیویەتی پێبژاردن بەو هاوبەشانە دەکرێت برەکەشی لە ملیۆنێک بۆ چوار ملیۆن دینارە.
ئاڤا ئەم هۆشداری و زانیارییانەی تایبەت دەستکەوتووە، حکومەتی کوردستان بەنیازە لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەفەرمی ڕایبگەیێنێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: تیمی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری هۆشدارییەکی خێرا و تووندی هەیە، دەڵێن هەر سەرپێچیکارێک بدۆزنەوە سزای دەدەن، سزاکەش قورسە و پێبژاردنی ماددییە، لە ملیۆنێک تا چوار ملیۆن دیناری لێ وەردەگرن.
شێوازی جێبەجیکردن: لەڕێگەی دانانی سیستەمێک زیرەك هەوڵ دەدرێت بڕی ئەو كارەبایە بزاندرێت كە لە تۆڕی هێڵی كارەباوە ڕاكێشراوەتە نێو پێوەری كارەبای ماڵان (سەعاتی دیوار)، ئێستا تیمی پرۆژەی ڕووناكی كار بۆ بەكارخستنی ئەو سیستمە دەكەن، بۆ ئەوەی ئۆتۆماتیکی بزانن کێ زێدەڕۆیی کردووە.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی وەگرتنی پێبژاردنەکەش لە سەرپێچیکاران، ئاڤا زانیویەتی پێبژاردنەکە دەخرێتە سەر هەژمارەکەی لە وەزارەتی کارەبا، لە پسوولەی پارەدانیش بڕی قەرزەكەی دەنووسرێت، بەڵام جیا دەكرێتەوە لەسەری دەنووسرێت پێبژاردن، واتە لەگەڵ پارەی کارەبا جیادەکرێتەوە، دەبێت پارەکەش لە ماوەی 50 ڕۆژ بدات.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی چۆنیەتی وەرگرتنی پارەی كارەبای 24 کاتژمێری، هاوبەشان لە ڕۆژانی گەڕانەوەی پسوولەوە تاوەكو 50 ڕۆژ مۆڵەتیان هەیە پارەكە بدەن. بە درێژایی ئەو ماوەیەش، بەشداربووی پرۆژەی ڕووناكی بە بەردەوام لەڕێگەی كورتە نامەی وەتسئەپ و هێڵی پەیوەندیكردنەوە، نامەی ئاگاداركردنەوەی بۆ دەچێت.
ئاڤا زانیویەتی ئەم بڕیارە ئێستا بەهۆی دۆخی دارایی و نەهاتنی مووچە جێبەجێ نەکراوە، تیمی پڕۆژەی ڕووناکی دەڵێن، هەموو ئەوانەی پرۆژەی ڕووناكییان پێگەیشتووە، ئێستا كارەبایان هەیە و هیچ بەشداربووێك بەهۆی نەدانی پارە کارەباکەی نەبڕاوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 7 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
41 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






