
مۆلیدەیەکی گەڕەک. وێنە محەممەد شوانی، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێککەوتی 27-7-2025، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگەکانى نیشتەجێبوون (سیتییەکان) کۆبووە و نرخی کیلۆواتی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی حەوت دیاری کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی مۆلیدەی سیتییەکان ئامادە کراوە، نرخی کیلۆواتێک کارەباى مۆلیدەى سیتییەکان بۆ ئەم مانگە 239 دینارە.
- بۆ ئەو سیتییانە كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان مۆلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە، نرخی كیلۆواتیان 223 دینارە.
زانیاریی زیاتر: پێویستە سەرجەم سیتیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندی نرخەکە بن، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پرۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری لە سنووری سلێمانی لە فراوانبووندایە و ئێستا زیاتر لە 50 گەڕەک و شوێنی شارەکە کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە، لە داهاتووشدا سەرتاسەری شارەکە و دەوروبەریشی دەگرێتەوە.
بۆچی گرنگە: بە جێبەجێکردنی پرۆژەی ڕووناکی، هەزاران مۆلیدەی گەڕەکەکان دەکوژێندرێنەوە و گرفتی کارەبا نامێنێت، بەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆ و ئەرێنی لەسەر ژینگەی کوردستان دروست دەکات.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی ڕیفراندۆم: ئەوەی ئەمڕۆ دەچێندرێ، سبەی دەدورێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: پێشکەوتنی گەورە بۆ غەززە لە ئارادایە